پاسه‌وانی سنووری ئێران و تاڵیبان رووبه‌ڕووی یه‌ك بوونه‌وه
K24 – هه‌ولێر:
چه‌كدارێكی بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان له ئاكامی رووبه‌ڕووبوونه‌وه له‌گه‌ڵ پاسه‌وانی سنووری ئێران كوژرا و چه‌كدارێكی دیكه بریندار بوو.
مه‌یثه‌م برازنده، فه‌رمانڕه‌وای ناوچه‌ی هیرمه‌ند له پارێزگای سیستان و بلووچستانی ئێران رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ له نێوان سوپای ئێران و هێزه‌كانی تاڵیبان له سه‌ر سنوور شه‌ڕ بووه.
ئه‌و به‌رپرسه ئێرانییه وتیشی: چه‌كدارانی تاڵیبان ده‌ستدرێژییان كردووه‌ته سه‌ر سنووره‌كانی ئێران و هێزه ئێرانییه‌كان ناچار بوونه ته‌قه بكه‌ن.
ئاژانسی ته‌سنیمی ئێران بڵاویكرده‌وه، ژماره‌یه‌ك له چه‌كدارانی تاڵیبان ته‌قه‌یان له ماڵه‌كانی ناوچه‌ی دۆست محه‌ممه‌دی سنووری كردووه و سوپای ئێرانیش وه‌ڵامی داونه‌ته‌وه و چه‌ند خوله‌كێك شه‌ڕ بووه.
له به‌رامبه‌ردا، ده‌سه‌ڵاتداری ویلایه‌تی نیمڕوزی ئه‌فغانستان له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، ئه‌وه‌ی ده‌ستپێشخه‌ری له ته‌قه كردووه، سه‌ربازانی ئێران بوون.
له به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه: ئێرانییه‌كان ته‌قه‌یان له كاروانێكی هێزه ئه‌فغانییه‌كان له‌سه‌ر سنوور كردووه و به‌و هۆیه‌وه ئه‌ندامێكی هێزه سه‌ربازییه‌كانی تاڵیبان كوژراوه و یه‌كێكی دیكه بریندار بووه.
دوای ئه‌وه‌ی له كۆتایی مانگی ئابی ساڵی رابردوودا سوپای ئه‌مه‌ریكا له ئه‌فغانستان كشایه‌وه و هێزه‌كانی تاڵیبان گه‌ڕانه‌وه كابووڵ و ئیماره‌تی ئیسلامیی ئه‌فغانستانیان راگرت، ئه‌مه چه‌نده‌مین جاره له سه‌ر سنووری هه‌ردوو وڵات، كه درێژییه‌كه‌ی 900 كیلۆمه‌تره به‌یه‌كدادان له نێوان هه‌ردوولا روویداوه.