هادی عامری: دۆخه‌كه له كۆنتڕۆڵ ده‌رده‌چێت
K24 - هه‌ولێر:
هادی عامری سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی فه‌تح بانگه‌وازی چوارچێوه‌ی هاماهه‌نگی و ره‌وتی سه‌در ده‌كات و مه‌ترسیی هه‌ڵگیرسانی فیتنه‌یه‌كی گه‌وره راده‌گه‌یه‌نێت.
سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی فه‌تح له راگه‌یه‌ندراوێكدا جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه، له میدیا و راگه‌یه‌ندراوه‌كاندا هانی جه‌ماوه‌ری هه‌ردوولا ده‌درێت بۆ پێكدادان، كه ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی دۆخه‌كه له كۆنتڕۆڵ ده‌ربچێت.
عامری له بانگه‌وازه‌كه‌دا گوتیشی: به‌تایبه‌تی داوا له برایانم له ره‌وتی سه‌در و چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی ده‌كه‌م، به‌رژه‌وه‌ندی عێراقییه‌كان واده‌خوازێت دان به‌خۆیاندا بگرن و به‌دانایی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ دۆخه‌كه‌دا بكه‌ن و به‌دوای چاره‌یه‌ك بۆ ناكۆكییه‌كانی نێوانیان بگه‌ڕێن.