عه‌بادی پێشوازی له گه‌ڵاڵه‌ی ئاشته‌وایی ده‌كات
ته‌نیا گفتوگۆ رێگه‌ی كۆكردنه‌وه‌ی هه‌موو لایه‌نه‌كانه

عێراق
چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی
به‌غدا
حه‌یده‌ر عه‌بادی
ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران
خۆپیشاندانه‌كانی عاشوورا
ره‌وتی سه‌در
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی نه‌سر، حه‌یده‌ر عه‌بادی، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه له تویتێكدا پشتیوانی خۆی بۆ گه‌ڵاڵه‌ی ئاشته‌وایی نێوان لایه‌نه شیعه‌كان ده‌ربڕی.
حه‌یده‌ر عه‌بادی، له تویته‌كه‌یدا نووسیویه‌تی: پێشوازی له بانگه‌وازی گفتوگۆ ده‌كه‌م، چونكه گفتوگۆ به‌ڵگه‌ی داناییه بۆ كۆكردنه‌وه‌ی هه‌موو لایه‌نه‌كان.
هه‌روه‌ها نووسیویه‌تی: چه‌ندین جاری دیكه داوای له‌یه‌كتێگه‌یشتن و گفتوگۆمان كردووه، ئه‌مڕۆش جارێكی دیكه ئه‌و داوایه ده‌كه‌ین و پێشوازی و پشتیوانی له هه‌ر داوایه‌كی له‌یه‌كتێگه‌یشتن ده‌كه‌ین له پێناو چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان.