یانه‌ی هه‌ولێر سووپرایزێكی گه‌وره پێشكه‌شی هانده‌ران ده‌كات
یانه‌ی هه‌ولێر شوێنگره‌وه‌ی شێركۆ كه‌ریمی ده‌ستنیشان كرد، مازن فه‌یازی یاریزانی باڵی راستی یانه‌ی زه‌ورا هێنایه ریزه‌كانی.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، 1 ئابی 2022، یانه‌ی هه‌ولێر له‌گه‌ڵ مازن فه‌یاز یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق و یانه‌ی زه‌ورا گه‌یشته رێككه‌وتن، له چه‌ند كاتژمێری داهاتوو به فه‌رمی گرێبه‌سته‌كه‌ی راده‌گه‌یه‌ندرێت، به گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست كوردستان24 كه‌وتووه، تێچووی گرێبه‌سته‌كه‌شی 185 ملیۆن دیناری عێراقییه.
مازن فه‌یاز ئێستا بۆ گه‌شت و پشووی هاوینه له توركیایه و له چه‌ند رۆژی داهاتوو ده‌گاته شاری هه‌ولێر، پێشبینی ده‌كرێت گرێبه‌سته‌كه‌ی بۆ دوو وه‌رز بێت، چونكه فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق له‌سه‌ر یانه‌كانی كردووه‌ته مه‌رج كه ده‌بێت گرێبه‌ستی یاریزانان له دوو وه‌رز كه‌متر نه‌بێت.
مازن فه‌یاز له مانگی نیسانی 1997 له شاری ناسڕیه له دایكبووه، یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی عێراقه، پێشتر یاریی بۆ یانه‌كانی دیوانیه، كه‌ربه‌لا و نه‌فت كردووه، له وه‌رزی 2020 ـ 2021 یاریی بۆ یانه‌ی شوڕته كردووه و 33 یاری بۆ ئه‌و یانه‌یه كردووه، وه‌رزی رابردووش یاریی بۆ یانه‌ی زه‌ورا كرد، بۆ وه‌رزی 2022 ـ 2023 له شوێنی شێركۆ كه‌ریم له باڵی راست به درێسی یانه‌ی هه‌ولێر به‌شداریی له خولی نایابی عێراق ده‌كات.