نێچیرڤان بارزانی: لە هەوڵەکانمان بەردەوام دەبین بۆ ئاشکراکردنی چارەنووسی ئێزدییە رفێندراوەکان

سەرۆکی هەرێمی کوردستان جەژنی چلەی هاوین لە ئێزدییەکان پیرۆز دەکات

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان

K24 - هەولێر

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی جەژنی چلەی هاوین پیرۆزبایی لە ئێزدییەکان دەکات و رایدەگەیەنێت، لە هەوڵەکانیان بەردەوام دەبن بۆ ئاشکراکردنی چارەنووسی ئەو ئێزدیانەی لەلایەن داعشەوە رفێندراون.

نێچیرڤان بارزانی، لە پەیامەکەیدا رایگەیاندووە: جەژنی چلەی هاوین لە هەموو خوشک و برا ئێزدییەکان لە هەرێمی کوردستان و جیهان، بەتایبەتی ئەوانەی هێشتا لە کەمپی ئاوارەکانن بە گەرمی پیرۆز دەکەم، هیوادارم ئەم جەژنە ئارامی و خێر و خۆشی و لەگەڵ خۆی بێنێت.

سەرۆکی هەرێمی کوردستان، ئاماژەی بەوەشداوە: سەری خۆمان لە بەرامبەر گیانی ئەو خوشک و برا ئێزدیانەی دادەنوێنین کە بوونەتە قوربانی دەستی تیرۆر، کەسوکاری رفێندراوان دڵنیا دەکەینەوە لە هەوڵەکانمان بەردەوام دەبین بۆ دۆزینەوە و ئاشکراکردنی چارەنووسی ئێزدییە رفێندراوەکان.

دەقی پەیامی سەرۆکی هەرێمی کوردستان:.

له‌ په‌يامێكدا به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، جه‌ژنى (چلێ هاڤينێ) له‌ خوشك و برايانى ئيزدى پيرۆز ده‌كات، ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌يه‌تى:

جه‌ژنا چلێ هاڤينێ ل هه‌مى خوشك و برايێن مه‌ يێن ئێزدى ل كوردستانێ و ل هه‌ر ده‌را دنيايێ بن، بتايبه‌تى ژى يێن كو هێشتا د كه‌مپاندا ئاوارنه‌ ب گه‌رمى پيرۆز دكه‌م. هيڤيدارم جه‌ژن، ئارامى و خێر و خۆشيێ دگه‌ل خۆ بينيت.

د هه‌مى جه‌ژن و بيرهاتناندا ئه‌م خوشك و برايێن خۆ يێن ئێزدى يێن كو بوونه‌ قوربانى ده‌ستێ تيرۆرێ، ببير تينين، سه‌رێ خۆ لبه‌ر گيانێ وا دچه‌مينين، مالباتێن ڕه‌ڤاندييان پشتڕاست دكه‌ين كو هه‌رتم دێ له‌سه‌ر هه‌ولێن خۆ به‌رده‌وام بين ژبۆ ڤه‌ديتن و ڤه‌گه‌ڕان و ئه‌شكه‌ره‌كرنا چاره‌نڤيسێ ڕه‌ڤانديان.

هيڤييا جه‌ژنه‌كا ته‌نا و ئارام بۆ هه‌مى ئێزدييان دخوازم، هه‌ر سال ب خێر و خۆشى.

نێچيرڤان بارزانى

سه‌رۆكێ هه‌رێما كوردستانێ

2022/8/2

Fly Erbil Advertisment