باڵیۆزی به‌ریتانیا له به‌غدا: به‌هۆی دۆخی عێراق نیگه‌رانم
K24 - هه‌ولێر:
باڵیۆزی به‌ریتانیا له به‌غدا نیگه‌رانی خۆی له‌باره‌ی دۆخی سیاسی عێراق ده‌ربڕی و پێشوازی له هه‌ر هه‌وڵێكی گفتوگۆش له‌مباره‌یه‌وه ده‌كات.
مارك برایسۆن، باڵیۆزی به‌ریتانیا له عێراق، له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر نووسیوویه‌تی: "به‌هۆی پێشهات و گرژییه سیاسییه‌كانی عێراق، نیگه‌رانم".
برایسۆن له تویته‌كه‌یدا ده‌ڵێت: "پێشوازی گه‌رم له هه‌ر هه‌وڵێكی گفتوگۆ ده‌كه‌م، هانی هه‌موو لایه‌كیش ده‌ده‌م كاربكه‌ن بۆ رزگاركردنی عێراق له‌م قه‌یرانه سیاسییه".
داواش ده‌كات به پشتبه‌ستن به ده‌ستوور، حكومه‌تێك پێكبهێنن و له خزمه‌تی هاووڵاتیانی عێراقدا بێت.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، عێراق پێویستی به ته‌واوكردنی ئه‌و رێگا دیموكراتییه هه‌یه، له رێگه‌یه‌وه ده‌سه‌ڵات به ئاشتیانه بگوازرێته‌وه.
گوتیشی: "گه‌لی عێراق شایه‌نی ئاشتی، سه‌قامگیری و پێشكه‌وتنه".