30 ملیار دینار بۆ دروستكردنی خاڵی پاسه‌وانی له‌سه‌ر سنووری عێراق و توركیا ته‌رخانكرا
K24 – هه‌ولێر:
حكومه‌تی عێراق بڕی 30 ملیار دینار بۆ دروستكردنی خاڵی پاسه‌وانی له سه‌ر سنووری نێوان عێراق و توركیا ته‌رخان ده‌كات.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا، نووسینگه‌ی مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق رایگه‌یاند، له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی حكومه‌تدا، عه‌بدولئه‌میر شه‌مه‌ری، فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كان و ژماره‌یه‌ك فه‌رمانده‌ی ئه‌منی و سه‌ربازی ئاماده‌یبوون، راپۆرتی هه‌ڵسه‌نگاندنی خۆیان بۆ دۆخی ناوچه سنوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ وڵاتی توركیا پێشكه‌شكرد.
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق ره‌زامه‌ندیی له‌سه‌ر راسپارده‌كانی لیژنه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندنی دۆخی سنوور دا و بڕیاریشدرا، 30 ملیار دینار له بوودجه‌ی فریاگوزاری بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ته‌رخان بكرێت، به‌بێ ئه‌وه‌ی ئاماژه به ژماره‌ی خاڵه‌كان بكرێت.
به‌گوێره‌ی به‌یاننامه‌كه، بۆ كۆی ئه‌و پرۆسه‌یه وه‌زاره‌تی دارایی بڕی 42 ملیار دینار بۆ فه‌رمانده‌یی هێزه‌كانی پاسه‌وانی سنوور ده‌خاته سه‌ر هه‌ژماری فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كان.
ئه‌م هه‌نگاوه دوای ئه‌وه دێت هاوینه‌هه‌واری گوندی "په‌ره‌خ" له ناوچه‌ی ده‌ركار-ی ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی زاخۆ، له‌لایه‌ن سوپای توركیاوه تۆپبارانكرا و له ئه‌نجامدا 9 گه‌شتیاری ناوه‌ڕاست و باشووری عێراق شه‌هیدبوون و 26 گه‌شتیاری دیكه‌ش بریندار بوون.