لاپۆرتا داوای لهو 2 یاریزانه دهكات مووچهكانیان كهمبكهنهوه

کارگێری یانەی بارسێلۆنا داوای لە هەردوو یاریزانی یانەکەی جێرارد پیکێ و سێرخیۆ بۆسکێتس کردووە مووچەکانیان کەم بکەنەوە.
کادینا کۆب ئاشکرای دەکات، کارگێری یانەی بارسێلۆنا داوای لە جیرارد پیکێ و سێرجیۆ بۆسکێتس کردووە مووچەکەیان کەمبکەنەوە، بۆ ئەوەی سەرجەم گرێبەستە نوێیەکانی یانەکەیان تۆمار بکەن، بە پێچەوانەوە رووبەڕووی کێشەیەکی گەورە دەبنەوە، چونکە بەهۆی یاسای دارایی خاوێن رێگەیان پێنادرێت ناوی یاریزانە نوێیەکانی کە ئەو یانەیە لەم هاوینە پەیوەندیان بە بلاوگرانا کردووە تۆمار بکرێن.
ئەم داوایەی بارسێلۆنا لە کاتێکدایە پێشتریش یاریزانەکان لە سەردەمی ڤایرۆسی کۆرۆنا، مووچەکانیان بە رێژەییەکی بەرچاو کەمکردووە، بەڵام تاوەکو ئێستا مووچەکانیان بۆ نەگەڕاوەتەوە.
به گوێرهی ئهو زانیاریانهی له لایهن رۆژنامهكانی كهتهلۆنیا باس كراوه، ئهگهر بارسێلۆنا خهرجییهكانی كهم نهكاتهوه، ناتوانێت له لالیگا ناوی لیڤاندۆڤسكی و رافینیا تۆمار بكات و رێگهیان پێ نادرێت لهو خوله یاری بكهن.