سێ كه‌شتیی گه‌نمی ئۆكرانیا روویان له بازاڕه‌كانی جیهان كرد

K24 – هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی به‌رگری توركیا رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ هه‌ینی سێ كه‌شتی پڕ له گه‌نمی ئۆكرانیا روو له بازاڕه‌كانی جیهان ده‌كه‌ن.
ئه‌و كه‌شتیانه له ژێر چاودێری نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان و به گوێره‌ی رێككهونی رووسیا و توركیا جووڵه ده‌كه‌ن.
خلووسی ئاكار، وه‌زیری به‌رگری توركیا له باره‌یانه‌وه وتی: جووڵه‌ی كه‌شتییه‌كان ئه‌نجامی كاری زۆر و هه‌ماهه‌نگی ئێمه‌یه.
چاوه‌ڕوان ده‌كرێت كه‌شتیی یه‌كه‌میان له ئه‌سته‌نبووڵه‌وه به‌ره‌و لوبنان ده‌ریا ببڕێت.
هاوكات وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، مه‌ولود چاوشئۆغلۆ له رێی ته‌له‌فۆنه‌وه په‌یوه‌ندی به ئه‌نتۆنی گۆتێرێس سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان كرد، بۆ تاوتوێكردنی پرسی رێككه‌وتننامه‌ی هه‌نارده‌كردنی گه‌نمی ئۆكرانیا بۆ بازاڕه‌كانی جیهان.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان ئه‌و سێ كه‌شتییه ئۆكرانیه 58 هه‌زار تۆن گه‌نمیان هه‌ڵگرتووه.
كه‌شتییه‌كان یه‌كێكیان رووی له توركیا و دووه‌میان ئێرله‌ندا و سێیه‌میان به‌ریتانیایه.
سه‌رچاوه: فرانس پرێس