وەزارەتی پێشمەرگە: ئۆپه‌راسیۆنی پێشمەرگە له سنووری میحوەری گەرمەسێر سه‌ركه‌وتووبووه
K24 - هه‌ولێر:
وەزارەتی پێشمەرگە رایگه‌یاند، لە پێناو دابینکردنی ئەمن و ئاسایشی زیاترە بۆ ناوچەکە ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه قۆناغێکی دیكه‌ی ئۆپەراسیۆنەکەیان لە گوندی کانی ماسی کەناری زێی سیروان، سنوری میحوەری گەرمەسێر جێبەجێکرد.
له راگه‌یه‌نداوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌دا هاتووه: لە درێژەی کار و چالاکیەکانی هێزی پێشمەرگەی کوردستان، دوای ئەوەی لە 6ی ئابی 2022، فەوجی 2ی لیوای 3ی پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە، ئۆپەراسیۆنێکی کێوماڵکردنیان لە کەناری زێی سیروان و ناوچەی گوندی دەکەی سەرچەم و دەوروبەری لە سنوری میحوەری گەرمەسێر ئەنجام دا، ئەمڕۆش ئۆپه‌راسیۆنێكی دیكه‌یان ئه‌نجدامدراوه.
ئاماژه به‌وه‌ش كراوه، کاتژمێر (7:00)ی سەرلەبەیانی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه (8ی ئابی 2022)، فەوجی 2ی لیوای 3ی پیادە و فەوجی 3ی لیوای 19ی پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە، قۆناغێکی دیكه‌ی ئۆپەراسیۆنەکەیان لە گوندی کانی ماسی کەناری زێی سیروان، سنوری میحوەری گەرمەسێر جێبەجێکرد.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، لە پێناو دابینکردنی ئەمن و ئاسایشی زیاترە بۆ ناوچەکە، لە ئۆپەراسیۆنەکەدا بە درێژایی 7 کیلۆمەتر کێوماڵ و گەڕان و پشکنین لەناوچەکەدا ئەنجام درا.
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه دووپاتیكرده‌وه، کاتژمێر 11:00ی پێش نیوەڕۆی ئه‌مڕۆ ئۆپەراسیۆنەکە بەسەرکەوتوویی کۆتایی هات.