مانچێسته‌ر یونایتد شوێنگره‌وه‌ی كریستیانۆی دۆزییه‌وه
به گوێره‌ی میدیاییه‌كانی به‌ریتانیا، یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتد ده‌یه‌وێت ماركۆ ئارنۆتۆڤیچی هێرشێبهری نه‌مسایی ته‌مه‌ن 33 ساڵه‌ی یانه‌ی بۆڵۆنیا بگوازێته‌وه، ئه‌مه‌ش نیگه‌رانی له لایه‌ن به‌شێك له میدیایه‌كانی به‌ریتانیا لێكهوتهوه.
یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتد گومانی له مانه‌وه‌ی كریستیانۆ رۆناڵدۆ هه‌یه و ئانتۆنی مارسیالیش پێكانی هه‌یه، بۆیه كارگێری شه‌یتانه سووره‌كان ده‌یانه‌وێت به‌خێرایی هێرشبه‌رێك بگوازنه‌وه.
پێگه‌ی ده‌یلی مه‌یلی به‌ریتانیا ئاشكرای كردووه یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتد ده‌یه‌وێت ئارنۆتۆڤیچی هێرشبه‌ری پێشووی یانه‌كانی ستۆك سیتی و وێستهام یونایتد بگوازێته‌وه، یانه‌ی بۆلۆنیا ئۆفه‌رێكی 9 ملیۆن یۆرۆی یونایتدی بۆ گواستنه‌وه‌ی ئارنۆتۆڤیچ ڕه‌تكردووه‌ته‌وه.
ئاڕنۆتۆڤیچ پێش ئه‌وه‌ی له 2019 بچێته خولی چینی، 43 گۆڵی له كۆی 184 یاری له پرێمه‌رلیگ كردووه، وه‌رزی رابردووش بۆ یانه‌ی بۆلۆنیای ئیتاڵیا گواسترایه‌وه، له كۆی 36 یاری، 14 گۆڵ و 1 ئاسیستی كردووه و ئێستاش بووه‌ته ئامانجی یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتد.
كریس ستۆن شرۆڤه‌كاری تۆپی پێ له كه‌ناڵی بی بی سی به‌ریتانیا سه‌رسوڕمانی خۆی به ده‌نگۆی چوونی ئارنۆتۆڤیچ بۆ مان یونایتد ده‌رده‌بڕێت.
ستۆن ده‌ڵێت: بیركردنه‌وه له گرێبه‌ستكردن له‌گه‌ڵ ئارنۆتۆڤیچ كارێكی شێتانه‌یه، پێشتر وامزانی ته‌نیا هه‌واڵێكی ساخته‌یه و دووره له راستی، به‌ڵام دیاره یونایتد ئاره‌زووی گواستنه‌وه‌ی ئه‌و یاریزانه ده‌كات، ئه‌مه‌ش وه‌كو گاڵتاجارییهك وایه به هانده‌رانی یانه‌كه‌ی.
ئه‌و شرۆڤه‌كاره ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد ئه‌وه‌ی مان یونایتد به نیازه بیكات هه‌نگاوێكی هه‌ڵه‌ی راسته‌قینه‌یه و فێڵ له چاوی هانده‌رانی ده‌كات، دڵنیام ئه‌گه‌ر ئارنۆتۆڤیچ بێته نێو یاریگه، فشاره‌كان له‌سه‌ر تێن هاگ ده‌گاته لوتكه.
ئارنۆتۆڤیچ پێشتر له وه‌رزی 2009 ـ 2010 نازناوی چامپیۆنزلیگی له‌گه‌ڵ ئینته‌ر میلان بردووه‌ته‌وه، ئه‌وكات له‌گه‌ڵ ئینته‌ر ته‌نیا به‌شداریی له 3 یاریی كرد، له‌گه‌ڵ بۆڵۆنیاش گرێبه‌سته‌كه‌ی دوای لێده‌ركردنی باج ته‌نیا 3 ملیۆن یۆرۆیه و له هاوینی 2024 گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ یانه ئیتاڵییه‌كه كۆتایی دێت.