له سلێمانی دهستبهسهر٦٤كیلۆگرام مادده‌ی هۆشبه‌ردا گیرا

K24 – هه‌ولێر:
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی رایگه‌یاند، توانیویانه ده‌ستبه‌سه‌ر بڕی ٦٤ كیلۆگرام مادده‌ی هۆشبه‌ر له جۆری كریستاڵدا بگرن.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی به‌ڕێوبه‌رایه‌تییه‌كه، ئه‌و بڕه مادده‌ی هۆشبه‌ره له بازگه‌ی تاسڵوجه له ئه‌نجامی پشكنینی ئاسایی ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه.
ئه‌وه‌یش روونكراوه‌ته‌وه، مادده هۆشبه‌ره‌كه له ناو ده‌به‌ی رۆنی ئۆتۆمبێل شاردراوه‌ته‌وه و له ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستانه‌وه هێنراوه و كه‌سێكیش به ناوی (أ. ح. م.) ده‌ستگیركراوه.
له به‌شێكی دیكه‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه: تۆمه‌تباری ده‌ستگیركراو، له دایكبووی ۱۹۷٤هو به نیاز بووه ئه‌و مادده هۆشبه‌ره له شاری سلێمانییه‌وه بگوازێته‌وه بۆ شاره‌كانی دیكه.