خورماڵ: خاڵی سنووری مڵه‌خورد كرایه‌وه
بۆ بواری بازرگانییه
K24 – هه‌ولێر
خاڵی سنووری لاوه‌كی مڵه‌خورد لە نێوان هەرێمی کوردستان و كۆماری ئیسلامی ئێران كرایه‌وه.
خاڵی سنووری مڵه‌خورد له ناحیه‌ی خورماڵی سەربە پارێزگای هەڵەبجە و شارۆچکەی سەوڵاوای سەر بە پارێزگای سنە هه‌ڵكه‌وتووه. سەرباری ئەوەی كه سنوورێكی فه‌رمی نییە، بەڵام بەشێوەیەکی ڕێگەپێدراو کاسبكاران و بازرگانان دەتوانن كه‌لوپه‌ل هاوردە و هەناردە بکەن.
له سنووری مڵه‌خورد ماوەی ۱٤ ساڵە ڕێگە نەدراوە کۆڵبەر و کاسبکاران کاری تێدا بکەن، بەڵام لە ئێستادا بە رەزامەندی بەرپرسانی هەردوو پارێزگای سنە و هەڵەبجە سنووره‌كه بۆ ئاڵوگۆڕی بازرگانی كراوه‌ته‌وه.
په‌یامنێری (كوردستان24) هەڵەبجە




