مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی: ده‌بێت ماده‌ی 140 له كه‌ركووك جێبه‌جێ بكرێت
K24 - هه‌ولێر:
مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، له دوایین كۆبوونه‌وه‌ی خۆیدا، جه‌خت له‌سه‌ر پرسی ریفراندۆم ده‌كاته‌وه و ئاماژه به‌وه ده‌كات له‌م قۆناغه‌ی ئێستای عێراق و ناوچه‌كه پێویسته كۆده‌نگی له‌سه‌ر بێت.
له‌باره‌ی به هه‌رێمبوونی كه‌ركووكیش، له راگه‌یه‌ندراوه‌كه دووپاتكراوه‌ته‌وه كه شاره‌كه به‌شێكه له هه‌رێمی كوردستان و نه‌جمه‌دین كه‌ریم، پارێزگاری كه‌ركووكیش پابه‌ندی سیاسیه‌تی حزبه‌كه ده‌بێت.
ده‌قی راگه‌یه‌ندراوی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی
سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ شه‌ممه 25/6/2016 به‌سه‌رپه‌رشتی كۆسره‌ت ره‌سول عه‌لی جێگری سكرتێری گشتی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له سلێمانی كۆبونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی ئه‌نجامدا.
له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، سێ ته‌وه‌ری سه‌ره‌كی خرانه‌به‌ر باس، پاش تاوتوێ و گفتوگۆی هه‌ڤاڵانی مه‌كته‌بی سیاسی، بڕیاری پێویست له‌باره‌یانه‌وه دران:
له‌باره‌ی بانگه‌وازه‌كه‌ی رۆژی (23/6/2016) به‌رێز مه‌سعود بارزانی له‌باره‌ی ریفراندۆم و بانگهێشتكردنی حزب و لایه‌نه‌كان بۆ كۆبوونه‌وه؛ له‌سه‌ر ئه‌م پرسه, مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی جه‌خت له‌سه‌ر بڕیاره‌كانی پێشووی ده‌كاته‌وه, كه ریفراندۆم مافی دیموكراسی بێ ئه‌ملاو ئه‌ولای گه‌لی باشوری كوردستانه، به‌ڵام له‌م دۆخه سیاسیه‌ی عیراق و ناوچه‌كه‌و كوردستاندا. له‌پێناوی ئه‌وه‌ی ریفراندۆمه‌كه كۆده‌نگی گه‌ل و لایه‌نه سیاسیه‌كانی له‌سه‌ر بێت, له‌م باره‌یه‌وه یه‌كێتی بڕیاری به‌رپرسیارانه‌ی دا.
سه‌باره‌ت به پرسی كه‌ركوك-یش مه‌كته‌بی سیاسی جه‌ختی له سیاسه‌تی نه‌گۆڕاوی له‌مێژینه‌ی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان كرد و به‌ڕێز پارێزگاری كه‌ركوك پابه‌ند ده‌بێت به‌بڕیاره‌كانی دوایین كۆنگره و سیاسه‌تی راگه‌یه‌نراوی یه‌كێتی , كه كه‌ركوك, به‌شێكی كوردستانه و ده‌بێ ماده‌ی (140) جێبه‌جێ بكرێ.
هه‌ر له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، مه‌كته‌بی سیاسی جه‌ختی له‌وه كرده‌وه، كه یه‌كێتی وه‌كو هێزێكی دیموكرات له‌باشوری كوردستان ده‌رگای گفتوگۆی له‌گه‌ڵ هه‌موو لایه‌نه سیاسی و ڕه‌وته‌كان كراوه‌یه، بۆ یه‌كگرتنه‌وه و به‌هێزكردنی سه‌نگه‌ری دیموكراسی و مه‌ده‌نی له‌كوردستاندا. یه‌كگرتنه‌وه‌ی لایه‌نه دیموكرات و عه‌داله‌تخوازه‌كانی كوردستانیش, ده‌سته‌به‌ری باشتر به‌دیهێنانی مافه دیموكراسی و مه‌ده‌نی و عه‌داله‌تی كۆمه‌ڵایه‌تییه.