مووچه‌ی 12 ده‌سته و وه‌زاره‌ت دابه‌ش ده‌كرێت
مووچه‌ی ئه‌م ده‌سته و وه‌زاره‌تانه دابه‌ش ده‌كرێت
K24 - هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری هه‌رێمی كوردستان، له راگه‌یه‌ندراوێكدا، خشته‌یه‌كی نوێی دابه‌شكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی چه‌ند ده‌سته و وه‌زاره‌تێكی حكوومه‌تی راگه‌یاند.
به گوێره‌ی خشته‌كه‌ش، رۆژی یه‌كشه‌ممه 26ی حوزه‌یران/ یۆنیۆی 2016، مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی ئه‌م ده‌سته و وه‌زاره‌تانه‌ی خواره‌وه دابه‌ش ده‌كرێت:
1- وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری
2- وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌و گه‌یاندن
3- وه‌زاره‌تی پلان دانان
4- وه‌زاره‌تی سامانه سروشتیه‌كان
5-دیوانی چاودێری دارایی
6- ده‌سته‌ی مافی مرۆڤ
7- ناوچه كوردستانیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم
8- ده‌سته‌ی ژینگه
9- ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان
10- ده‌زگای مین
11- ده‌سته‌ی ده‌سپاكی
12- كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان.