له هه‌ولێر زياتر له 250 كه‌س به تۆمه‌تى بازرگانيكردن به مادده‌ى هۆشبه‌ر ده‌ستگيركراوون
، له ماوه‌ى نيوه‌ى يه‌كه‌مى ئه‌مساڵدا زياتر له بيست كيلۆگرام مادده‌ى هۆشبه‌ر ده‌ستى به‌سه‌ردا گيراوه و 277 كه‌سيش ده‌ستگيركراوون.
K24 – هه‌ولێر:
له راگه‌يه‌ندراوێكدا كه به‌ڕێوبه‌رايه‌تى گشتيى نه‌هێشتنى مادده هۆشبه‌ره‌كانى هه‌ولێر ده‌ريكردووه و وێنه‌يه‌كى ده‌ست ماڵپه‌ڕى كوردستان 24 كه‌وتووه، هاتووه، له ماوه‌ى نيوه‌ى يه‌كه‌مى ئه‌مساڵدا زياتر له بيست كيلۆگرام مادده‌ى هۆشبه‌ر ده‌ستى به‌سه‌ردا گيراوه و 277 كه‌سيش ده‌ستگيركراوون.
له راگه‌يه‌ندراوه‌كه‌دا كه به بۆنه‌ى رۆژى جيهانى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى مادده هۆشبه‌ره‌كان بڵاوكراوه‌ته‌وه، هاتووه، هێزه ئه‌منييه‌كان له سنوورى پارێزگاى هه‌ولێر توانيويانه له سه‌ره‌تاى ئه‌مساڵه‌وه 277 كه‌س به تۆمه‌تى به‌كارهێنان و مامه‌ڵه‌كردن به مادده‌ى هۆشبه‌ر ده‌ستگير بكه‌ن.
سه‌باره‌ت به بڕ و جۆرى ئه‌و ماددانه‌ى ده‌ستيان به‌سه‌ردا گيراوه، له راگه‌يه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه: له‌و ماوه‌يه‌دا..
9:500 كيلۆگرام تلياك.
5:500 كيلۆگرام شيشه.
5:500 كيلۆگرام حه‌شيش.
200 گرام هێرۆيين.
هه‌روه‌ها له‌و ماوه‌يه‌دا توانراوه 79000 دانه حه‌بى جۆراو جۆرى سڕكار ده‌ستيان به‌سه‌ردا گيراوه.