زۆرێك له ئه‌مه‌ریكاییه‌كان پشتیوانی سه‌ربه‌خۆیی كوردستانن
جۆن بۆڵتن:

K24 – هه‌ولێر:
جۆن بۆڵتن، راوێژكاری خانه‌نشینی ئاسایشی نیشتمانی ئه‌مه‌ریكا، له میانی گفتوگۆیه‌كی له‌گه‌ڵ كوردستان24 رایگه‌یاند، پشتكردنی ئه‌مه‌ریكا له دۆزی كورد و ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان ده‌رفه‌تێك بوو له ده‌ست ئه‌مه‌ریكا ده‌رچوو و بۆ كورد ئه‌نجامه‌كه‌ی تراژیدی و ئازار به‌خش بوو. وتیشی: پێویسته ئه‌مه‌ریكا فشاری زیاتر بخاته سه‌ر ئێران و هۆشداریشی دا، له‌وه‌ی خه‌ڵكی ئێران ئێستا له هه‌موو كات زیاتر له مه‌ترسیدان به هۆی ئه‌وه‌ی تاران ده‌ستبه‌رداری پرۆگرامی ناووكی نابێت و ئیسرائیلیش ناهێڵێت ئێران ده‌ستی بگاته چه‌كی ناووكی. له باره‌ی عێراقیشه‌وه وتی: راسته له لادانی سه‌دام حوسێن سه‌ركه‌وتوو بووین، به‌ڵام له‌وه‌ی ئاشتی و سه‌قامگیری بۆ عێراق به‌دی بێت، شكستمان هێناوه. روونیشیكرده‌وه، بایدن زۆرتر سه‌رنجی له‌سه‌ر گۆڕانی كه‌شوهه‌وایه و عێراق له پێشینه‌ی سیاسه‌تی ستراتیژانه‌ی ئیداره‌كه‌ی نییه.
ده‌قی گفتوگۆكه
پرسیار: دوای هه‌ژده مانگ، جۆ بایدن هاته رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، ئایا ئه‌و سه‌ردانه سه‌ركه‌وتوو بوو؟
جۆن بۆڵتن: پێم وانییه سه‌ركه‌وتوو بووبێت. پێم وا نییه ئه‌و گوزارشتی له‌و جۆره سه‌ركردایه‌تییه كردبێت و ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر هه‌موو ئه‌و كێشانه‌دا هه‌بێت، رووبه‌ڕووی ناوچه‌كه بووه‌ته‌وه. وه‌ك ده‌زانین له ئه‌مه‌ریكا ده‌وترێت چین هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی گه‌وره‌ی سه‌ده‌ی بیست و یه‌كه و ده‌توانین رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ئه‌وروپا فه‌رامۆش بكه‌ین و سه‌رنج بخه‌ینه سه‌ر چین. ئه‌مه‌ش هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره‌یه. رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست وه‌ك جێی سه‌رنج بۆ دۆستان و خودی ئه‌مه‌ریكا ده‌مێنێته‌وه.
ئه‌مه‌ش پێویستی به سه‌ركردایه‌تی و ئه‌نجامدانی ئه‌و كارانه هه‌یه، كه رێخۆشكه‌رن بۆ نه‌هێشتنی ناكۆكی نێوان دۆسته‌كان و گرتنه‌به‌ری هه‌ڵوێستی تونده دژی نه‌یارانی دۆسته‌كانمان.
پرسیار: كۆبوونه‌وه‌كه جۆش و خرۆشی نه‌بوو، پێت وایه وته‌كانی بایدن به‌وه‌ی وتی شوێن بۆ رووسیا و چین چۆڵ ناكه‌ین، به‌هێز بن؟
جۆن بۆڵتن: لێدوانه‌كه باش بوو، پرسیار ئه‌وه‌یه، ئه‌و به نیازه چی بكات سه‌باره‌ت به هه‌ڕه‌شه‌ی سه‌ره‌كی سه‌ر رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، كه بۆ ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه له خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست سه‌رچاوه ده‌گرێت. به هۆی به‌دواداچوونیان بۆ چه‌كی ناووكی و پشتیوانی تیرۆر و فراوانخوازییهكانیان بۆ باڵاده‌ستی و هه‌ژموون. زۆر سه‌رچاوه‌ی دیكه‌ی گرژی هه‌ن. ئه‌ردۆغان له توركیا فراوانخوازی عوسمانیی هه‌یه. زۆر هه‌ڕه‌شه‌ی تیرۆر هه‌ن مه‌ترسین بۆ سه‌ر دۆستانمان. ئه‌مه بۆ ئاشتییه‌كی هه‌میشه‌یی و سه‌قامگیری له ناوچه‌كه و جیهان مه‌ترسییه. ئه‌مه‌ریكا كارا نییه و ته‌نیا بۆ گه‌یشتن به ئاشتیی بیر ده‌كاته‌وه.
پرسیار: ئیداره‌ی تره‌مپ و بایدن ده‌یانویست هێزه‌كانیان له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بكێشنه‌وه، سه‌ردانه‌كه‌ی بایدن بۆ درووستكردنی هێزه دژی ئێران یان رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی رووسیا؟
جۆن بۆڵتن: پێم وایه بایدن به ته‌واوی له كشانه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له ئه‌فغانستان و ناوچه‌كه تێ ناگات. ئه‌مه‌ریكا هه‌ڵه‌یه‌كی ستراتیژی كرد و دۆستانی ئه‌مه‌ریكایی نیگه‌ران كرد.
ئه‌و سه‌ردانه‌ی بایدن بۆ خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، ئه‌و بۆچوونه‌ی كه هه‌یه ئه‌وه‌نده ناگۆڕێت.
پرسیار: ئه‌و سه‌ردانه په‌یوه‌ندی به سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا و پشتیوانی دۆسته‌كانی ئه‌مه‌ریكا له به‌رامبه‌ر ئێران نه‌بوو، زۆرتر بۆ نرخی نه‌وت و گاز بوو؟
جۆن بۆڵتن: پێم وایه ئه‌و مه‌به‌ستی وه‌به‌رهێنانی زیاتره له وڵاتانی كه‌نداو. ئه‌وان رێككه‌وتبوون له‌سه‌ر زیادكردنی كه‌می به‌رهه‌مهێنان. هه‌ڵبه‌ت كه بایدن له ناوچه‌كه بوو، ده‌بوایه سه‌ردانی ئیسرائیل بكات و شتێك له باره‌ی رۆڵی ئه‌مه‌ریكا بڵێت. ئه‌وه‌ی جێی تێڕامانه، بایدن، كه زۆرتر له سیاسه‌تی ده‌ره‌وه كاری كردووه و له سێنات بووه، شتێك له كاروباره نێوده‌وڵه‌تییه‌كان وه‌ك شه‌ڕی ئۆكرانیا له ده‌ستی ده‌رچوون.
پرسیار: ئه‌ی له باره‌ی رێككه‌وتنی ناووكی و زیندووكردنه‌وه‌ی ئه‌و رێككه‌وتنه؟
جۆن بۆڵتن: له 2015 پێم وابوو، رێككه‌وتنێكی خراپه. ئه‌و سازشه‌ی له ساڵ و نیوی رابردوودا بایدن كردوویه‌تی، بابه‌ته‌كه‌ی خراپتر كردووه. ئێران بڕیاری ستراتیژی بۆ به‌دواداچوون بۆ چه‌كی ناووكی نه‌داوه. ده‌یانه‌وێت گه‌مارۆی ئابوورییان له‌سه‌ر لابچێت، به‌ڵام پێم وانییه واز له چه‌كی ناووكی بهێنن. بۆیه پێم وایه ئێران هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی گه‌وره‌یه نه‌ك له‌به‌ر چه‌كی ناووكی، به‌ڵكو له‌به‌ر پشتیوانییه‌كانی بۆ تیرۆر، ئه‌مه‌ش پێویستیی به هه‌ڵوێستێكی زۆر به‌هێزتر له لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه هه‌یه.
پرسیار: رێنمایی تره‌مپت كرد، له‌ر ێككهوتنهكه بێته ده‌ره‌وه، ئه‌ویش ده‌رچوو، به‌ڵام ئایا له‌و هه‌نگاوه سه‌ركه‌وتوو بوون؟
جۆن بۆڵتن: پێم وایه شتێكی راست بوو بكشێینه‌وه و گه‌مارۆی ئێران بدرێت، به‌ڵام كێشه‌كه چاره‌سه‌ر نابێت، تا حكومه‌تێكی نوێ له ئێران درووست بێت، حكومه‌تێك نوێنه‌رایه‌تی خه‌ڵك بكات، نه‌ك ئایه‌توڵڵاكان. ئه‌مه رووی نه‌دا، ده‌بوایه به‌دواداچوون بۆ گۆڕینی رژێم بكه‌ین، به‌ڵام ئه‌مه نه‌كرا.
پرسیار: پێتان وایه تره‌مپ له رێنماییهكانتان سڵی كرده‌وه، بۆیه هیچ هه‌نگاوێكی نه‌نا؟
جۆن بۆڵتن: پێم وا نییه ئه‌و به راستی له جێبه‌جێكردنه‌كه‌ی تێگه‌یشتبێت. ئه‌و دژی رێككه‌وتننامه‌كه بوو، چونكه ئۆباما دانووستانی له‌سه‌ر كردبوو. رژێمی ئێران چه‌كی ناووكی ده‌ویست و دانووستانی نه‌ده‌ویست، بۆیه سزامان سه‌پاند. به‌ڵام ئه‌وان خواسته‌كانیان بۆ گه‌یشتن به چه‌كی ناووكی به‌لاوه نه‌نا.
پرسیار: تره‌مپ ره‌خنه‌ی له ئۆباما ده‌گرت، كه له 2011 عێراقی به‌جێهێشتووه، له لایه‌كی دیكه‌وه خۆی عێراقی به‌جێهێشت، چی نامۆ له‌و چیرۆكه هه‌یه؟
جۆن بۆڵتن: ته‌نانه‌ت منیش له‌و چیرۆكه تێناگه‌م، ئه‌وه ویستی ئه‌مه‌ریكا نییه، كه سه‌ربازی له هه‌موو جیهاندا هه‌بێت، به‌ڵام ئه‌وه گرنگه گرنگیی به ئاسایشی ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانه‌كانی بده‌ین له هه‌موو جیهاندا. مه‌ترسی و هه‌ڕه‌شه‌كانیان دوور بخه‌ینه‌وه، نه‌ك ته‌نیا له ئه‌مه‌ریكا، به‌ڵكو له هه‌موو جیهان و بوونی ئه‌مه‌ریكا له عێراق، كه ئۆباما نه‌ده‌بوو به‌جێی بهێڵێت. ده‌بوایه كێشه‌كانی سووریا و ئێران و توركیاش چاره‌سه‌ر بكرێن. ئێمه هه‌وڵی چاره‌سه‌ركردنمان دان.
پرسیار: تۆ یه‌كێك بووی له ئه‌ندازیارانی شه‌ڕی عێراق له 2003، ئایا ئه‌و شه‌ڕه سه‌ركه‌وتوو بوو؟
جۆن بۆڵتن: ئه‌وه سه‌ركه‌وتن بوو، سه‌دام حوسێن له ده‌سه‌ڵات نه‌ما، ئه‌و هه‌ڕه‌شه بوو بۆ سه‌ر ئاسایشی ناوچه‌كه و نێوده‌وڵه‌تی. ئێمه كوردمان پاراست و له ده‌ستی سه‌دام رزگارمان كردن. من له بیرمه دوایی شه‌ڕی یه‌كه‌می كه‌نداو، له‌گه‌ڵ جیم به‌یكه‌ر له توركیاوه چووین بۆعێراق، بینیمان هه‌زاران كورد له ترسی سه‌دام هه‌ڵاتبوون، بێ په‌ناگه و ماڵ و حاڵ و خواردن بوون، تراژیدیایه‌كی مرۆیی بوو، سه‌دام گرنگی به‌مانه نه‌ده‌دا. لادانی سه‌دام گرنگترین كار بوو پێویست بوو بیكه‌ین. بۆ ئه‌وه‌ی عێراقێكی نوێ بنیاتبنێین، دڵنیا نیم سه‌ركه‌وتوو بووبین له‌و رێگه‌یه‌ی كردوومانه، ئه‌وه گه‌لی عێراقه ئه‌و بڕیاره ده‌دات. ئێمه هه‌لێكمان پێدان بۆ ئه‌وه‌ی چیان ده‌وێت بیكه‌ن.
پرسیار: ئه‌مه‌ریكا شه‌ڕه‌كه‌ی برده‌وه، به‌ڵام ئاشتیی عێراقی له‌ده‌ستدا؟
جۆن بۆڵتن: شه‌ڕه‌كه سه‌ركه‌وتوو بوو، به‌ڵام ئه‌وه‌ی له دوای شه‌ڕ روویدا، سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو، ئێمه له عێراق بووینه پارتێكی سیاسی دیكه، هه‌روه‌ها به هۆی ده‌ستوه‌ردانی ئێران و ویستی سه‌پاندنی هه‌ژموونی له ناوچه‌كه‌دا، بۆ ئه‌وه‌ی حكومه‌تێكی سه‌ركه‌وتووی كاریگه‌ر له عێراق درووست نه‌بێت.
پرسیار: چی وایكرد پلانه‌كه سه‌ركه‌وتوو نه‌بێت؟
جۆن بۆڵتن: چه‌ندین شتی دیكه روویان دا، سه‌رهه‌ڵدانی قاعیده، چه‌ندین رێكخراوی تیرۆریستی له دوای سه‌دام درووست بوون، له‌به‌ر ئه‌وه بوو. من ناڵێم حزب و لایه‌نگرانی كورد ره‌وشه‌كه‌یان ئاڵۆز كردووه، به‌ڵام بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ك وڵاتێك سه‌ركه‌وتوو بێت، پێویسته هه‌ماهه‌نگی و لێكتێگه‌یشتن له نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كان هه‌بێت. بۆ لایه‌نه‌كان باش نابێت، ئه‌گه‌ر چه‌ند لایه‌نێكی ده‌ره‌كی به هێز ده‌ستوه‌ردان له كاروباریان بكات. ئه‌مه‌ریكا له 2011دا كشایه‌وه، ره‌وشه‌كه متمانه‌پێكراو نه‌بوو، ئاماده‌بوونمان له‌وێ دڵنیایی سه‌ركه‌وتنی نه‌ده‌دا، به‌ڵام پێم وایه كشانه‌وه‌مان هه‌ڵه بوو. زۆربه‌ی خه‌ڵكی له‌وانه‌یه بڵێن، ئه‌و رێككه‌وتنانه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا و وڵاتانی ئه‌وروپا له دوای جه‌نگی جیهانییه‌وه، ئه‌نجامیان داوه، سه‌ركه‌وتوو نه‌بوون، یه‌كێك له سه‌ركه‌وتنه‌كان، كوردستانێكی سه‌ربه‌خۆیه، تۆ پێویسته حكومه‌تێكی كاریگه‌رت هه‌بێت له عێراق، كار بۆ خه‌ڵكه‌كه‌ی بكات.
پرسیار: ئێستا ئێران حوكمی عێراقی له ده‌سته و لایه‌نه‌كانی ده‌سته‌مۆ كردووه، ئایا ئامانجه ستراتیژییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا هه‌ره‌سیان هێناوه؟
جۆن بۆڵتن: به هۆی ده‌ستوه‌ردانه‌كانی ئێرانه، هه‌ڵبژاردن له ناوخۆی عێراق كراوه، كاریگه‌ری ئێران له‌سه‌ر شیعه‌كانه و ده‌یانه‌وێت عێراقیش وه‌ك ئێران لێ بكه‌ن، بۆیه ئێمه و لایه‌نه‌كانی دیكه نه‌یانتوانیوه بگه‌نه ته‌وافق، ناكرێت دانیشتوانێكی عهلمانییت هه‌بێت، به‌ڵام ده‌كرێت حكومه‌تێكی عهلمانییت هه‌بێت، كه ویسته جیاوازه‌كان له‌به‌ر چاو بگرێت، یه‌كێك له هۆكاره‌كان، شكستی ئه‌مه‌ریكا بوو له هه‌ڕه‌شه سه‌پێنراوه‌كانی ئێران، نه‌ك ته‌نیا به هۆی پرۆگرامی ناووكی و هاوكارییه‌كانی بۆ حه‌ماس و حزبوڵڵا و حووسییه‌كان، به‌ڵكو ده‌ستوه‌ردان و خواسته‌كانی بۆ ئه‌وه‌ی حكومه‌تێكی سه‌ركه‌وتووی كاریگه‌ر له عێراق درووست بكات.
پرسیار: له كتێبه‌كه‌تدا وتت تره‌مپ كوردی خۆش ناوێت، تۆ تووڕه بووی، ئایا چی وایكردووه تره‌مپ ئه‌و قسه‌یه بكات؟
جۆن بۆڵتن: ئه‌و له گرنگی كوردی كه‌مده‌كرده‌وه، ئه‌و له كه‌سانی دیكه‌وه ئه‌مه‌ی بیستبوو، هه‌وڵمان داوه راستییه‌كه‌ی بۆ روون بكه‌ینه‌وه، كورد چه‌ندین ساڵه شه‌ڕ بۆ سه‌ربه‌خۆیی ده‌كه‌ن، شه‌ڕیان له دژی سه‌دام حوسێن كرد، یارمه‌تی ئێمه‌یان دا له دژی ئه‌سه‌د، حزبوڵڵا و ده‌ستوه‌ردانه‌كانی ئێران و سووریا، ئه‌مه راستییه‌كه بوو، كه پێمان راگه‌یاند. له دواتر سیاسه‌تێكی دادپه‌روه‌رانه‌ی به‌رامبه‌ر كورده‌كان په‌یڕه‌و كرد.
پرسیار: ئیداره‌ی بایدن ده‌توانێت هه‌رێمی كوردستان بپارێزێت؟
جۆن بۆڵتن: سیاسییه ئه‌مه‌ریكییه‌كان له كاتی هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردن زۆر شت ده‌ڵێن، ئه‌وان له‌وانه‌یه تێنه‌گه‌ن، ده‌بێت دادپه‌روه‌ر و راستگۆ بن له‌گه‌ڵ ئه‌و شتانه، یان ته‌نیا شتانێك ده‌ڵێن، گوێگر و لایه‌نگرانیان پێیان خۆشه. زۆر نیگه‌رانم له باره‌ی ئیداره‌ی بایدن، چونكه وتویه‌تی: رێككه‌وتنی ناووكی له‌گه‌ڵ ئێران زیندوو ده‌كه‌نه‌وه، ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی رژێمی ئێران له لیستی خۆ سه‌پاندنیان بێنه خواره‌وه و ببێته هۆی هاتنه ئارای رژێمێكی تاڕاده تێگه‌یشتوو.
پێم وایه ئیداره‌ی بایدن تا راده‌یه‌ك دوودڵن له‌وه‌ی ده‌یكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ئێران به ئامانجه‌كه‌ی نه‌گات. بیرۆكه‌ی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان زۆر قورس بووه و چه‌ندین ساڵ هه‌وڵی بۆ دراوه، وڵاتانی دراوسێی كوردستان نایانه‌وێت سه‌ربه‌خۆ بێت، ده‌ستوه‌ردانه‌كانی توركیا و ئێران بوونه‌ته رێگر له‌وه‌ی خه‌ڵكی كوردستان و حكومه‌ته‌كه‌ی پێویسته هه‌یان بێت.
پرسیار: پێت وایه ئه‌ردۆغان گوێی له سزاكان نه‌گرتووه و تره‌مپیش دژی نه‌بووه؟
جۆن بۆڵتن: ئه‌مه گریمانه‌یه‌كی سه‌رنجڕاكێشه، به‌ڵام پێم وا نییه ئه‌وه بیرۆكه‌ی تره‌مپ بێت، ئه‌ردۆغان نیگه‌رانی ره‌وشی هالك بانك بوو، تره‌مپیش هه‌وڵیداوه چاكه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ بكات. ئێمه هه‌وڵماندا بۆ خێزانه‌كه‌ی ئه‌ردۆغان روون بكه‌ینه‌وه، كه هالك بانكیان وه‌ك سه‌رچاوه‌یه‌كی دارایی كه‌سیی به‌كارهێناوه، ئه‌و بانكه دژی سزاكانی ئێمه له سه‌ر ئێران كاری كردووه. ساخته‌كاری كردووه، سه‌لمێنراون. پێم وایه ئه‌مه لای تره‌مپ زۆر رووكه‌ش بووه.
پرسیار: ئه‌مه‌ریكا پشتیوانی ریفراندۆمی هه‌رێمی كوردستانی نه‌كرد، بۆچی؟
جۆن بۆڵتن: ئه‌وه هه‌ڵه‌یه‌كی ئه‌مه‌ریكا بوو، پێم وانییه خه‌ڵك سووپاسیان بكات، ئه‌وان نه‌یانزانی حكومه‌تی عێراق ده‌كرێت چی بكات و چ وه‌ڵامێكی هه‌بێت له دژی ئه‌م ریفراندۆمه، یاخود لایه‌نه‌كانی دیكه له ناوچه‌كه چی ده‌كه‌ن.
پرسیار: ئایا هه‌ڕه‌شه‌ی وڵاتانی دراوسێ هه‌بوو؟
جۆن بۆڵتن: به هۆی هه‌ڕه‌شه‌كانه‌وه بوو، كاتێك كورد ده‌نگی به سه‌ربه‌خۆیی كوردستان دا، بیریان نه‌كرده‌وه وه‌ڵامه‌كان چی ده‌بن، خه‌ڵكی ده‌ڵێت شكستی ریفراندۆم ئه‌وه بوو، بیرۆكه و بڕیارێكی هه‌ڵه بوو، به‌ڵام من له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌دا هاوڕا نیم، پێم وایه لێره‌دا چه‌ندین به‌رپرسیارێتی هه‌یه هه‌ڵیان بگرین، ئێمه ئه‌وه‌مان نه‌بینی، كه ئه‌وانی دیكه ئه‌و ریفراندۆمه‌یان ناوێت، ئێمه خۆمان بۆ ئاماده نه‌كردبوو، ئاماده‌كاریش له‌و باره‌یه‌وه له ناو كورده‌وه نه‌كرابوو، به‌ڵام بیرۆكه‌كه و پرسیار كردن له هاووڵاتیان ، كه چۆن به‌ڕێوه ببرێن، زۆر ئاساییه.
پرسیار: پێت وایه ئیداره‌یه‌كی باشتر له كۆشكی سپی بوایه پشتیوانیان له سه‌ربه‌خۆیی كوردستان ده‌كرد؟
جۆن بۆڵتن: سیاسه‌تی ئه‌مه‌ریكا نه‌ده‌بوو به‌و جۆره بێت. ئه‌وه له‌ده‌ستدانی ده‌رفه‌تێكی گه‌وره بوو. زۆر به ئازار بوو بۆ كورده‌كان، كاتێك ئێمه پشتیوانیمان نه‌كردن، هیچ سه‌ركرده و لایه‌نێكی سیاسی نییه هه‌میشه به درووستی كاری كردبێت و هه‌ڵه‌ی نه‌كردبێت، به‌ڵام له لایه‌نی هه‌ماهه‌نگی و دۆزینه‌وه‌ی رێگه‌چاره‌ی كۆنكرێتی بۆ كێشه‌كان، كورد و سه‌ركرده‌كانیان له‌و باره‌یه‌وه گونجاو بوون، ماوه‌یه‌كی درێژه، سه‌باره‌ت به ریفراندۆمیش رووداوێكی تراژیدی بوو به داخه‌وه. كورد مێژووییه‌كی درێژی له‌و جۆره‌ی هه‌یه. شه‌ڕی دژی داعش سه‌لماندی كورد رۆڵێكی گرنگی هه‌یه، ده‌توانن خه‌ڵك و حكومه‌ته‌كه‌یان داهاتووی خۆیان دیاری بكه‌ن.
پرسیار: ده‌توانین پشت به ئه‌مه‌ریكا ببه‌ستین؟
جۆن بۆڵتن: نیگه‌رانم له ئیداره‌ی بایدن. دڵنیا نیم بایدن سه‌رنجی له‌سه‌ر عێراق بێت. له ئه‌مه‌ریكا قسه له‌سه‌ر شه‌ڕی بێ كۆتا ده‌كرێت. سه‌ركردایه‌تی ئه‌مه‌ریكا هیچ گفتوگۆیه‌كی نه‌كردووه، له‌وه‌ی سه‌رۆكی داهاتوو له سوودی ئێمه بێت، به‌ڵام سه‌قامگیری له خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌مه‌ریكایه. نیگه‌رانم له‌وه‌ی ئیداره‌ی بایدن ده‌توانێت بیكات یان نا.
پرسیار: عێراق و سوریا وه‌ك ئه‌فغانستان به‌جێده‌هێڵن و پشت له كورد ده‌كه‌ن؟
جۆن بۆڵتن: هه‌موو شتێك ده‌كرێت رووبدات، به‌ڵام هه‌ستێكی فراوان له ئه‌مه‌ریكا و كۆنگرێس هه‌یه، كه كشانه‌وه له ئه‌فغانستان هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره بوو، ده‌زانن ئێستا ئه‌مه‌ریكا كه‌متر سه‌لامه‌ته. هێرشی تیرۆریستیی له ئه‌فغانستانه‌وه ده‌كرێت رووبدات، پێگه‌یه‌كی زۆر به‌هێزمان له‌ده‌ستدا. ئێستا ده‌كرێت شوێنه‌كه به‌كار بهێنرێت، ئێستا كاتی ئه‌وه نییه له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بكشێینه‌وه. رووداوی دراماتیكمان بینی، رێككه‌وتنه ئیبراهیمییه‌كان و هه‌ڕه‌شه‌كانی ئێران، زۆریشیان هه‌یه له خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست هێشتا مه‌ترسیدار و زه‌حمه‌ته، بۆیه كاتێكی هه‌ڵه‌یه كاریگه‌ری خۆی له‌و ناوچه‌یه كه‌م بكاته‌وه.
پرسیار: ئێران ده‌گه‌ڕێته‌وه كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی؟
جۆن بۆڵتن: ئیسرائیل رێگه نادات ئێران ببێته خاوه‌نی چه‌كی ناووكی، ئێران نزیكه له گه‌یشتن به چه‌كه‌كه، له‌و باوه‌ڕه‌دام رژێمی تاران له ئێستادا زۆر لاوازه، ته‌نانه‌ت پاسدارانیش پێی وایه خه‌ڵك ئه‌وه نابینێت، چونكه میدیاكارانی خۆرئاوایی له تاران ده‌رنه‌چوون، رژێم و سوپای پاسداران كه‌لێنیان تێدایه. ئێستا كاتی ئه‌وه‌یه فشار بخه‌ینه سه‌ر ئێران و پشتیوانی گه‌له‌كه‌ی بكه‌ین، ده‌رفه‌تیان پێ بده‌ین خۆیان به‌ڕێوه ببه‌ن. ئێمه كێشه‌كانمان چاره‌سه‌ر نه‌كردوون، به‌ڵام چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی دیكه له ناوچه‌كه ئاسانتر ده‌بێت.
پرسیار: ئه‌گه‌ر حكومه‌تی ئێران نه‌گۆڕدرێت، ئیسرائیل هێرش ده‌كاته سه‌ری؟
جۆن بۆڵتن: ئێران به‌رده‌وامه له هه‌وڵه‌كانی بۆ گه‌یشتن به چه‌كی ناووكی، ئه‌وان ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی وزه‌ی ناووكی..
پرسیار: واته ئێران به‌رده‌وام بێت، ئیسرائیل هێرش ده‌كات؟
جۆن بۆڵتن: ئیسرائیل ئێستا هێرش ده‌كات، وڵاتانی دیكه‌ی ناوچه‌كه‌ش.. خه‌ڵكی ئێران پارێزراو نین، له كاتێكدا تاران هه‌وڵی به‌ده‌ستهێنانی چه‌كی ناووكی ده‌دات، زیاتر له هه‌ر كات خه‌ڵكی ئێران له مه‌ترسیدان.
پرسیار: خۆرهه‌ڵاتێكی ناوه‌ڕاستی ئارام له چه‌ند ساڵی داهاتوو ده‌بینین؟
جۆن بۆڵتن: به‌ده‌ر له شه‌ڕی ئایدۆلۆژی، شه‌ڕی سارد له ئارادایه، گه‌ڕانه‌وه‌ی تیرۆریزم و زلهێزه‌كان له ئارادایه، ئه‌مه شتێك نییه ئه‌مه‌ریكا چاوه‌ڕێی بكات، به‌ڵام ئه‌مه ئه‌و جیهانه‌یه تێیدا ده‌ژین. خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست هه‌زاران ساڵه چه‌قی ململانێی زلهێزه‌كانی جیهانه، ئه‌گه‌ر بتوانین هێزه ده‌ره‌كییه‌كان بكه‌ینه ده‌ره‌وه و مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ كێشه ناوخۆییه‌كان بكه‌ین، كه ئێرانه، توانایه‌كی زۆری له ناوچه‌كه هه‌یه، ئاشته‌وایی ئیسرائیل و عه‌ره‌ب، ده‌یسه‌لمێنێت ئه‌و به‌شه‌ی جیهان دراماتیكی ده‌گۆڕێت، ده‌بێت پلان و ئاراسته‌مان به‌رده‌وام بێت، گۆڕانكاری ده‌كرێ رووبدات، ئاسان نه‌بووه و ئاسانیش نابێت، به‌ڵام شتێكه ده‌بێت رووبدات.
پرسیار: ناوچه‌كه پێویستی به سه‌ركردایه‌تی و سه‌ربازه و بێ ئه‌وان هیچ ناكرێت و ئێستا نین؟
جۆن بۆڵتن: پێم وانییه بایدن بتوانێت سه‌ركردایه‌تی بكات و هیچ ئاماژه‌یه‌كی نییه بۆ ئه‌وه‌ی بیه‌وێت سه‌ركردایه‌تی بكات، زیاتر گرنگی به گۆڕانی كه‌شوهه‌وا ده‌دات، له بری ئه‌وه‌ی گرنگی به به‌رژه‌وه‌ندی ستراتیژی خه‌ڵكی ئه‌مه‌ریكا بدات. ئێمه له ساتێكداین، كه كه‌مپه‌ینی هه‌ڵبژاردنی كۆنگرێسه و مانگی نۆڤه‌مبه‌ریش كه‌مپه‌ینه‌كانی هه‌ڵبژاردنی 2024 ده‌ست پێ ده‌كه‌ن. گرنگه سه‌ركرده‌یه‌ك بێته پێشه‌وه، باشترین به‌رژه‌وه‌ندی له‌وه‌دایه، له ئاستی نێوده‌وڵه‌تی رۆڵ و بوونێكی به‌هێزت هه‌بێت، به تایبه‌تی له ناوچه‌یه‌ك كه مه‌ترسی بۆ ئێمه زۆره، ئه‌گه‌ر له‌وێ بین، كاریگه‌ریمان ده‌بێت و ده‌رفه‌تمان ده‌بێت به‌ره‌و پێش بچین.
پرسیار: پێت وایه ئیداره‌ی داهاتوو بگاته ئه‌و باوه‌ڕه‌ی كورد تاكه پشتیوانی راسته‌قینه‌ی ئه‌مه‌ریكان و پێویسته ئه‌مه‌ریكا پشتگیری له سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی كوردستان بكات؟
جۆن بۆڵتن: ژماره‌یه‌كی زۆری خه‌ڵكی ئه‌مه‌ریكا له ساڵانی رابردوو له بواره‌كانی سیاسی و سه‌ربازی و ئابووری مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ كورد كردووه و ئه‌وان پشتیوانی سه‌ربه‌خۆیی كوردستانن. ئه‌گه‌ر سه‌قامگیریت له ناوچه‌كه ده‌وێت، چه‌ند رێگه‌یه‌كی هه‌یه، یه‌كێكیان به‌رده‌وامییه بۆ دۆزینه‌وه‌ی رێگه‌ی به‌ده‌ستهێنانی ئامانجێكی له مێژینه، كه كوردستانێكی سه‌ربه‌خۆیه.