گراهام: پشتیوانی چارەسەری دیپلۆماسی بۆ ئێران ده‌كه‌ین

سیناتۆر لیندزی گراهام ئاماژە بەوە دەکات، پشتیوانی لە چارەسەرێکی دیپلۆماسی بۆ ئێران دەکات.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، 30ـی نیسانی 2026، لیندزی گراهام ئەندامی ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکا رایگەیاند، پاڵپشتی لە دەرئەنجامی دیپلۆماسی بۆ شەڕی ئێران دەکات کە ئامانجیان لە گۆڕینی هەوڵسوکەوتی ئێران بەدی بێنێت تا هەرگیز نەتوانێت چەکی ئەتۆمی بەدەست بێنێت و رێگەی پێنەدرێت ناوچەکە و جیهان بتۆقێنێت.

ئاشکراشی دەکات، چارەسەری دیپلۆماسی پێویستی بە هاوبەشی خاوەن ئیرادەیە و لەم بابەتەی ئێران بوونی نەبووە، بۆیە داوا لە ترەمپ دەکات فشارێکی زۆر بۆ کرانەوەی گەرووی هورمز بەڕووی کەشتیوانی نێودەوڵەتی بکات، ئابووری جیهان باشتر بکات و هەژموونی ئێران کەمبکاتەوە، ئەگەر ئێران شەڕ بە جیهان و ئەمریکا بفرۆشرێت، هەرگیز نابێت دوو دڵ لەوەی هەرچی پێویست بوو لەڕووی سەربازییەوە بیکەن تا کۆتایی بەو هەڕەشەیە بێنن.

ئاماژەی بەوەشدا، لەگەڵ بیرۆکە و جێبەجێکردنەکەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا لە گەمارۆخستنەسەر هەناردەی نەوتی ئێران هاوڕایە و فشارێکی زۆر لەسەر ئابووری ئێرانە، بەڵام نابێت لە یادیان بچێت رژێمی ئێران گرنگی بە خەڵکەکەی خۆی نادات و لە بەرەنگاربوونەوەی ترەمپ و جیهان بەردەوام دەبێت.