لە گۆڕەپانی تەحریرەوە بەرەو ئاهەنگگێڕان.. سەدر داوای خۆپیشاندانێک دەکات پێشتر هاوشێوەی نەبووە

K24 – هه‌ولێر:
موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر رۆژی شەممەی داهاتووی دیاریکرد بۆ ئەنجامدانی خۆپیشاندانی "ملیۆنی"، کە پێشتر داوای کردبوو لایەنگرانی ئەنجامی بدەن.
موقتەدا سەدر داوا لەلایەنگرانی دەکات لە هەموو پارێزگاکانی عێراقەوە بەرەو بەغدا بڕۆن بۆ پشتگیری‌کردن لەو خۆپیشاندەرانەی لە دەرەوەی پەرلەمان لە ناوچەی سەوزن.
تاوەکو ئێستا لایەنگرانی سەدر لە ناوچەی سەوز لە بەغدا بەردەوامن لە مانگرتن و، داوا دەکەن پەرلەمان هەڵبوەشێتەوە و هەڵبژاردنی پێشوەختە بکرێت، بەڵام رکابەرەکانی رەوتی سەدر لە چوارچێوەی هەماهەنگیدا ئەم داوایە رەتدەکەنەوە، کە ئێستا لایەنگرانی ئەوانیش مانیانگرتووە.
موقتەدا سەدر لە تووتێکدا گوتی: "بڕیاردرا رۆژی شەممەی داهاتوو کاتژمێر ٥ی ئێوارە گردبوونەوە لە گۆڕەپانی تەحریر بکرێت، دواتر بەرەوە گۆڕەپانی ئاهەنگەکان بڕۆن".
راشیگەیاند، ئەنجامدانی خۆپیشاندانەکەی رۆژی شەممە دوای دانیشتن و گفتوگۆیەکی زۆر بڕیاری لەسەر درا.
هه‌روه‌ها گوتیشی: "خۆپیشاندانی داهاتوو بەشێوەیەکی ئاشتییانە دەبێت و لەڕووی ژمارەی بەشداربووانەوە هاوشێوەی نەبووە".
موقته‌دا سه‌در، دوای ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی ئه‌ندامانی كوتله‌كه‌ی له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، له رێی خۆپیشاندان و هاتنه سه‌ر شه‌قامه‌وه، كاره‌كانی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی په‌كخستووه و داوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نه‌كه ده‌كات.
به گوێره‌ی مادده‌ی 64ی ده‌ستووری عێراق، ته‌نیا رێگه بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران، ده‌نگدانی زۆرینه‌ی نوێنه‌رانه به هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌كه و هه‌روه‌ها پێشكه‌شكردنی داواكارییه‌كه له لایه‌ن سه‌رۆك وه‌زیرانه‌وه، به ره‌زامه‌ندی سه‌رۆك كۆماری عێراق بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران هه‌ڵبوه‌شێته‌وه.
پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته له 10ی ئۆكتۆبه‌ری 2021 به‌ڕێوه‌چوو، به‌ڵام تا ئێستا لایه‌نه سیاسییه‌كان نهیانتوانیوهن كابینه‌ی نوێی حكومه‌ت پێكبهێنن و به‌و هۆیه‌وه دۆخی سیاسی عێراق ئاڵۆز بووه.