توركمانى كهركووك خهون به ههرێمى سهربهخۆوه دهبينن
تورکمانەکانی کەرکووک ھەوڵەکانیان بۆ پێکھێنانی ھەرێمی سەربەخۆی کەرکوک چڕتر دەکەنەوە سەرباری ئەوەی کە لایەنە کوردییەکان پێکھێنانی ھەرێمی سەربەخۆی کەرکووک رەتدەکەنەوە
K24 – كهركووك:
تورکمانەکانی کەرکووک ھەوڵەکانیان بۆ پێکھێنانی ھەرێمی سەربەخۆی کەرکوک چڕتر دەکەنەوە سەرباری ئەوەی کە لایەنە کوردییەکان پێکھێنانی ھەرێمی سەربەخۆی کەرکووک رەتدەکەنەوە، بەڵام ئەوان سورن لەسەر ھەنگاوەکانیان و پێکھێنانی ھەرێمی سەربەخۆی کەرکووک بە تەنيا چارەسەر دەزانن بۆ دۆخی ئەو پارێزگایە.
پرۆژەی ھەرێمی سەربەخۆ سەرجەم حزب و لایەنە تورکمانیيەکانی لەسەر یەک مێزی گفتوگۆ کۆکردەوە.
ئێستا تورکمانەکان قۆناغی داواکردنی ھەرێمی سەربەخۆی کەرکووکیان تێپەڕاندووە و کار بۆ نووسینەوەی پرۆژە یاسای دەستوری ھەرێمی سەربەخۆی کەرکووک دەکەن دوو لیژنەش پێکدەھێنن کە یەکێکیان ئەرکی نووسینەوەی دەستوری ھەرێمی کەرکووک لە ئەستۆ دەگرێت و لیژنەیەکیشیان لەگەڵ لایەن و پێکھاتەکانی کەرکووک دەست بەگفتودهكات.
تورکمانەکان پێیان وایە لەچوار چێوەی ھەرێمی سەربەخۆی کەرکووک مافەکانیان پارێزراوترە بەبیانووی ئەوەی کە ئیدارەی کەرکووک تادێ کێشەکانی لەگەڵ حکومەتی عێراقدا زیاتر دەبێت, چاوەڕوان دەکرێت کۆبوونەوەی داھاتووی سەرجەم و حزبە تورکمانیيەکان لەبەغدا ئەنجام بدرێت بۆ نووسینەوەی دەستوری ھەرێمی کەرکووک.