ئاسۆ رۆسته‌م بانگهێشتی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق ده‌كرێت

بەگوێرەی سەرچاوەی میدیا عێراقییەکان، لە رۆژانی داهاتوو رازی شنەیشل راهێنەری هەڵبژاردەی عێراق لیستی یاریزانە بانگهێشتکراوەکانی بۆ بەشداریکردن لە پاڵەوانێتی دۆستانەی ئوردن ئاشکرا دەکات کە زۆربەیان لە یاریزانە پیشەگەرەکان پێک دێن، لەو لیستەی وابڕیارە ئاشکرا بکرێت ئاسۆ رۆستەم هێرشبەری کوردی یانەی سالمیەی کوەیتی تێدا دەبێت کە وەرزی رابردوو بووە گۆڵکاری یاریزانە عێراقییەکان لە خولی نایابی عێراق و لەدوای مەحموود مەواس بە تۆمارکردنی ١٨ گۆڵ بووە دووەم گۆڵکاری خولەکە لەگەڵ یانەی نەورۆز.
جگە لە ئاسۆ رۆستەم، رازی شنەیشل هەریەکە لە مێرخاس دۆسکی و هیران ئەحمەد و کاردۆ سەدیق یاریزانانی کورد بانگهێشتی پاڵەوانێتییەکە دەکات و زیدان ئیقبالیش بەگوێرەی سەرچاوەی میدیا عێراقییەکان لەو لیستەدا دەبێت، بەڵام بانگهێشتی شێرکۆ کەریم هێرشبەری کوردی یانەی کوەیتی کوەیتی ناکرێت.
هه‌ڵبژارده‌ی عێراق دوای به‌شداریكردنی له پاڵه‌وانێتی دۆستانه ئوردن، له داهاتوو، بڕیاره دوو یاریی دۆستانه‌ش به‌رامبه‌ر به‌لجیكا و مه‌كسیك ئه‌نجام بدات، یارییه‌كه‌ی مه‌كسیك له رۆژی 9/11/2022 له ئیسپانیا ده‌بێت، عێراق و به‌لجیكاش ره‌نگه له بروكسل یان له به‌سره رووبه‌ڕووی یه‌كتر ببنه‌وه، هه‌ڵبژارده‌ی كرواتیاش یه‌كێك بوو له‌و هه‌ڵبژاردانه‌ی ره‌تی كرده‌وه یاریی دۆستانه به‌رامبه‌ر عێراق بكات.