سه‌رۆك و 22 راگری كۆلێژی زانكۆیەک ده‌ستگیرده‌كرێن
ده‌سته‌ی دەستپاکی تۆمەتەکانیان دەخاتەڕوو
K24 – هەولێر
بەهۆی دۆسیەی دەستپاکی سەرۆکی زانکۆیەک و 22 راگری کۆلێژەکان دەستگیر دەکرێن.
ئەمڕۆ چوارشەممە ده‌سته‌ی دەستپاکی فیدراڵی رایگەیاند، بڕیاری ده‌ستگیركردن بۆ سه‌رۆكی پێشووی زانكۆی تكریت و 22 له به‌رپرسان و راگری كۆلێژه‌كانی زانكۆكه ده‌رچووه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی چاودێری ده‌سته‌ی دەستپاکی عێراق ئاشكرای ده‌كات، دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ی سه‌لاحه‌دینی تایبه‌ت به دۆسێی ده‌ستپاكی، بڕیاریداوه سه‌رۆكی پێشووی زانكۆی تكریت و یاریده‌ده‌ری كاروباری دارایی و 22 راگری كۆلێژی ئێستا و پێشووی زانكۆكه ده‌ستگیر بكرێن.
ئاماژه به‌وه‌دراوه، ئه‌وانه‌ی فه‌رمانی گرتنیان بۆ ده‌رچووه تۆمه‌تبارن به سه‌رپێچیكردنیان به بڕیاری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، تایبه‌ت به رێوشوێنه‌كانی رۆژانه‌ی ئاماده‌بووان و نه‌هاتووان بۆ ناو زانكۆكه و به‌پێی مادده‌ی 331ی یاسای سزاكان ده‌ستگیرده‌كرێن.