زانیاری لەبارەی مۆڵەتی نوێی شوفێری دەخرێتەڕوو
"بۆ ماوەی پێنج ساڵ کاری پێدەکرێت"

K24 – هەولێر
وەزارەتی ناوخۆ زانیاری لەبارەی مۆڵەتی شوفێری دیجیتاڵی دەخاتەڕوو، گۆڕانکاری لە وادەی بەسەرچوون و نوێکردنەوەی مۆڵەتی شوفێری کراوە.
بەگوێرەی نووسراوێکی وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان کە وێنەیەکی دەست کوردستان24 کەوتووە، لەمەودوا مۆڵەتی شوفێری بە گشت جۆرەکانییەوە بۆ ماوەی پێنج ساڵ کاری پێدەکرێت و نوێ دەکرێتەوە، بە مەرجی پشکنینە پزیشکییەکانی دیاریکراو.
لە نووسراوەکەی وەزارەتی ناوخۆ ئاماژە بەوەشکراوە، هەڵگری مۆڵەتی شوفێری مافی هەیە شەش مانگ پێش رێکەوتی بەسەرجوونی مۆڵەتەکەی داواکاری نوێکردنەوە پێشکەش بکات.

دوێنێ 24/8/2022، بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە رێوڕەسمێکدا لە بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر بۆ یەکەمجار لە هەرێمی کوردستان سیستەمی مۆڵەتی شوفێری ئەلیکترۆنی کارا کرا.

