ئێران و هەرێمی کوردستان لە دۆسیەی راگیراوان و سزادراوان دەکۆڵنەوە
سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێمی كوردستان بانگهێشتی ئێران کرا

K24 - هەولێر
جێگری وەزیری دادی ئێران و سەرۆکی ئەنجوومەنی دادوەری هەرێمی کوردستان لەسەر پرسی هەماهەنگی نێوانیان کۆبوونەوە و لیژنەیەکی هاوبەش پێکدەهێنن بۆ چارەسەرکردنی دۆسیەی یاسایی ئەو کەسانەی لە نێوان هەردوولادا هەیە.
بەپێی راگەیەندراوێکی ئەنجوومەنی دادوەری هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ 29ی ئاب، عەبدولجەبار عەزیز حەسەن، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له شاندێكی وه‌زاره‌تی دادی كۆماری ئیسلامی ئێران به سه‌رۆكایه‌تی فه‌تاح ئه‌حمه‌دی جێگری وه‌زیری دادی ئێران بۆ مافی مرۆڤ و په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه، کردووە.
لەو کۆبوونەوەیەدا، جێگری وه‌زیری دادی ئێران رایگه‌یاندووە: وه‌ك كۆماری ئیسلامی ئێران خاڵی هاوبه‌ش و نزیكییه‌كی زۆرمان له بواری جیاجیا له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستاندا هه‌یه، به‌هۆی ئه‌و خاڵه هاوبه‌شانه‌وه، ئێستا هاتوچۆیه‌كی زۆر له‌نێوان هاووڵاتیانی هه‌ردوولادا هه‌یه، بێگومان له‌گه‌ڵ ئەوەدا، ژماره‌یه‌ك كێشه و گرفت دروستده‌بن و ئه‌مه‌ش واده‌خوازێت ئه‌و كێشه و گرفتانه به‌رێگه‌ی كاری هاوبه‌شی نێوانمان چاره‌سه‌ربكرێن".
یاریده‌ده‌ری وه‌زاره‌تی دادی ئێران، باسی لە هەماهەنگی نێوان هەر دوولا لە رووی یاسایی و دۆسیەی راگیراوان و سزادراوان و میکانیزمەکانی رادەستکردنەوەیان، کردووە.
هەروەها سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی دادوه‌ری هەرێمی کوردستان گوتوویەتی، "عێراق و هه‌رێمی كوردستان سنووری هاوبه‌شیان له‌گه‌ڵ ئێران هه‌یه و به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندیی نێوان هه‌ردوولا له بواری ئه‌منی، یاسایی، دادوه‌ری، ئابووری و كلتوری زۆر گرنگه، بەڵام لە پرسی لێبوردنی گشتیی‌دا ئەنجوومەنەکەیان له چوارچێوه‌ی یاساكانی عێراق و ئه‌و یاسایانەدا مامەڵە دەکات کە پەرلەمانی کوردستان دەریکردوون."
بەپێی راگەیەندراوەکە، هەردوولا بە پێویستیان زانیوە، لیژنەیەکی هاوبەش لە نێوانیاندا پێکبهێندرێت بۆ چارەسەرکردنی کێشە و گرفتەکان و ئامادەکردنی یاداشتی لێکتێگەیشتن، لە چوارچێوەی بەرەوپێشبردنی کارکردنی نێوان هەردوولادا.
جێگری وه‌زیری دادی ئێران، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێمی كوردستانی بانگهێشتکرد بۆ سەردانکردنی وڵاتەکەی.