بارسێلۆنا بۆ فرۆشتنی ئه‌م 5 یاریزانه له كۆبوونه‌وه‌دایه

ده‌سته‌ی كارگێری یانه‌ی بارسێلۆنا كۆبوونه‌وه‌یه‌كی به‌رفراوانی كردووه له پێناو كۆتایی هاتن به چاره‌نووسی به‌شێك له یاریزانه‌كانی، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بڕیار له‌سه‌ر فرۆشتنی 5 یاریزان دراوه.
پێگه‌ی موندۆ دیپۆرتیڤۆی كه‌ته‌لۆنیا ئاشكرای كردووه ئه‌مڕۆ خوان لاپۆرتا سه‌رۆكی یانه‌ی بارسێلۆنا سه‌رپه‌رشتی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی گه‌وره‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌ندامان و به‌ڕێوه‌به‌رانی یانه‌كه‌ی كردووه، تێیدا بڕیاردراوه ده‌ستبه‌رداری ئۆبامیانگ بن بۆ یانه‌ی چێڵسی به‌رامبه‌ر 23 ملیۆن یۆرۆ، له به‌رامبه‌ردا ماركۆس ئالۆنسۆی له یانه‌ی چێڵسییه‌وه بگوازنه‌وه.
له به‌شێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بڕیاردرا ده‌ستبه‌رداری سێرجینیۆ دێستی ئه‌مریكی بن و پێشوازی له‌و ئۆفه‌ره بكه‌ن كه له لایه‌ن یانه‌ی ڤیاریاله‌وه پێیانگه‌یشتووه.
میرالیم پیانیچ ناوه‌راستكاری بارسێلۆنا له‌م هه‌فته‌یه ده‌بێت یانه‌یه‌ك بۆ خۆی بدۆزێته‌وه، یانه‌ی نه‌سری سعوودیه بۆ گواستنه‌وه‌ی میرالیم پیانیچ په‌یوه‌ندی به بارسێلۆنا كردووه، به‌ڵام بارسێلۆنا ئۆفه‌ره‌كه‌ی ره‌تكرده‌وه چونكه ئاماده نییه به خواستن به‌ڕێی بكات، به‌ڵكو ده‌یه‌وێت به گرێبه‌ستێكی یه‌كجاری بیفرۆشێت.
عه‌بدولسه‌مه‌د زلزولی و مارتن برایسوه‌یت به كۆی ده‌نگی ئه‌ندامانی بارسێلۆنا ده‌بێت له یانه‌كه بڕۆن.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، بارسێلۆنا بیر له فرۆشتنی جۆردی ئالباش ده‌كات كه ئاستی به‌ره‌و دابه‌زین رۆیشتووه، له به‌رامبه‌ردا بڕیار له‌سه‌ر مانه‌وه‌ی فرینكی دی یۆنگ دراوه.