كوره كوردێكی ده‌ربه‌ندیخان په‌یوه‌ندی به یانه‌ی فێینۆردی هۆڵه‌ندا ده‌كات

یانه‌ی فێینۆرد رۆتردامی هۆڵه‌ندی به فه‌رمی گواستنه‌وه‌ی یووسف ئه‌مینی یاریزانی كوردی یانه‌ی ڤیكتۆریا كۆڵنی ئه‌ڵمانیای راگه‌یاند كه ئێستا ئه‌و یاریزانه یاریی بۆ هه‌ڵبژارده‌ی لاوانی ئه‌ڵمانیا ده‌كات.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، 1ـی ئه‌یلوولی 2022، یانه‌ی فێینۆردی هۆڵه‌ندا له‌سه‌ر پێگه‌ی فه‌رمی خۆی گواستنه‌وه‌ی یووسف ئه‌مینی 19 ساڵانی به به‌های 400 هه‌زار یۆرۆ له یانه‌ی ڤیكتۆریای كۆڵنی ئه‌ڵمانیاوه گواسته‌وه.
یووسف ئه‌مین خه‌ڵكی شارۆچكه‌ی ده‌ربه‌ندیخانی هه‌رێمی كوردستانه، پێشتر له‌گه‌ڵ خانه‌واده‌كه‌ی گه‌شتی ئه‌ورووپایان كرد و له ئه‌ڵمانیا نیشته‌جێبوون، ئه‌و كوڕه كورده له‌گه‌ڵ یانه‌ی بورووسیا دۆرتمۆند ده‌ستی به یاریكردن كرد، پاشان له هاوینی 2020 به گرێبه‌ستێكی ئازاد بۆ یانه‌ی ڤیكتۆریا كۆڵن گواسترایه‌وه كه له خولی پله‌سێی ئه‌ڵمانیا یاریی ده‌كات.
یووسف ئه‌مین له باڵی چه‌پ یاری ده‌كات و له كۆی 41 یاری، 7 گۆڵ و 2 ئاسیستی بۆ كۆڵن كرد، له هه‌مان كاتدا یووسف ئه‌مین یاریی بۆ هه‌ڵبژارده‌ی خوار ته‌مه‌ن 21 ساڵه‌ی ئه‌ڵمانیا ده‌كات.
