پاكستان قهبارهی زیانی لافاوهكانی بڵاوكردهوه
K24 – ههولێر:
ژمارەى ئەو کەسانەى لە پاکستان تا ئێستا بەهۆى بارانبارینی وەرزییەوە گیانیان لەدەستداوە، گەیشتە هەزار و 208 کەس.
بەپێی زانیارییەکانی ئاژانسی ئیدارەی کارەساتی نیشتمانیی پاکستان (NDMA)، تا ئێستا لە سەرانسەری وڵاتەکەدا، بەهۆى کاریگەری بارانبارینی وەرزییەوە، هەزار و 208 كهس گیانیان لەدەستداوە و شەش هەزار و 82 کەسی دیکەیش برینداربوون.
هەروەها پێنج هەزار و 63 کیلۆمەتر رێگا زیانی بەرکەوتووە، 243 پرد و 173 دوکانیش داڕووخاون.
بەهۆی لافاویشەوە، یەک ملیۆن و 172 هەزار و 549 خانوو زیانیان بەرکەوتووە و لەو ژمارەیەش 436 هەزار و 307 خانوو بەتەواوی داڕووخاون.
لافاوەکان کاریگەرییان لەسەر ژیانی 33 ملیۆن و 46 هەزار هاووڵاتی پاکستانی دروستکردووە و 733هەزار و 488 سەر ئاژەڵیش لەناوچوون.
هاوکات ژمارەی ئەو کەسانەی لە کەمپە کاتییەکاندا نیشتەجێکراون، گەیشتووەتە 472 هەزار و 313 کەس.
به گوێرهی دواین ئاماری نهتهوهیهكگرتووهكان، ژمارهی دانیشتوانی پاكستان گهیشتووهته 228.385.782 ملیۆن كهس.
سهرچاوه: AA