مەسرور بارزانی سەرەخۆشی لە لیوا نەزیر عاسم گۆران دەکات

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان

ئەمڕۆ چوارشەممە، 18ـی تشرینی دووەمی 2026، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا سەرەخۆشی لە لیوا نەزیر عاسم گۆران، سەرۆکی ئەکادیمیای سەربازیی عێراقی و بنەماڵەکەی کرد بە بۆنەی کۆچی دوایی دایکییەوە.

دەقی پرسەنامەی سەرۆکی حکوومەت:

بەڕێز لیوا نەزیر عاسم گۆران

سەرۆکی ئەکادیمیای سەربازیی عێراقی

بۆ کۆچی دوایی دایکی بەڕێزتان، پرسە و سەرەخۆشی لە ئێوە و بنەماڵە بەڕێزەکەتان دەکەم و هاوبەشی خەمتانم.

خودای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و ئارامیی و دڵنەواییش بە هەمووان ببەخشێت.

مەسرور بارزانی 

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان