رووسیا داوا لە لایەنە عێراقییەکان ده‌كات بەرپرسیارانە مامەڵە بکەن

K24 - هەولێر:
وەزارەتی دەرەوەی رووسیا، داوای لە لایەنە عێراقییەکان ده‌كات بەرپرسیارانە مامەڵە بکەن.
ماریا زاخارۆڤا، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی رووسیا، ئاشكرایكرد، مۆسکۆ لە نزیکەوە بەدواداچوون بۆ پێشهاتەکانی دۆخی سیاسی عێراق دەکات.
ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، له ئه‌نجامی به‌رده‌وامی دژایه‌تییه‌كانی نێوان هێزه سیاسییه سه‌ره‌كییه‌كانی عێراق له مانگی تەمموزەوە، خۆپیشاندانی جەماوەری لە بەغدا سه‌ریهه‌ڵداو دواتر بۆ شەڕ و پێکدادان لە ناوچەکانی ناوەڕاستی عێراق په‌لی هاویشت.
داواشی له لایه‌نه عێراقییه‌كان كرد، به‌رپرسانه هه‌ڵسوكه‌وت بكه‌ن و ده‌ستبه‌رداری توندوتیژی ببن، له‌هه‌مانكاتدا به‌پێی ده‌ستوور و یاساكان كه له‌به‌رژه‌وه‌ندی ههموولایهكدابێت، مامه‌ڵه بكه‌ن.
رۆژی 29ـی ئابی 2022، رێبەری رەوتی سەدر لە تویتێکدا دەستبەرداربوونی خۆی لەکاری سیاسی راگه‌یاند، ئاماژەی بەوەشدابوو، سەرەڕای دەستبەرداربوونی لە کاری سیاسی، نەجەف هەردەم وەك مەرجەعی گەورە دەمێنێتەوە.
هەر لە میانی ئەم بڕیارەدا سەدر داواشیکردبوو، زۆربەی دامودەزگاکانی سەر بە رەوتەکەی دابخرێن.
بڕیارەكه‌ی سەدر دوای ئەوە هات، رۆژی دووشه‌ممه 29ـی ئابی 2022، کازم حائیری، کە بە مەرجەعی رەوتی سەدر لە عێراق دادەنرێت، بەهۆی نەخۆشییەوە له‌كاره‌كه‌ی دووركه‌وته‌وه و داواشیكرد، پابەندی رێنماییەکانی عەلی خامنەیی رێبەری ئێران بن.
لە بارەی ئەم بڕیارەی کازم حائیری، موقتەدا سەدر گوتی: "بڕیارەکەی کازم حائیری ئارەزوومەندانە نییە".
دوای تویته‌كه‌ی موقته‌دا سه‌در، رۆژی دووشه‌ممه 29ـی ئابی 2022، لایه‌نگرانی ره‌وتی سه‌در رژانه سه‌ر شه‌قامه‌كان و هێرشیانكرده سه‌ر ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غدا، داوای رووخاندنی ده‌سه‌ڵاتی ئێستایان ده‌كرد.
شه‌ڕ و پێكدادان له‌نێوان چه‌كدارانی سه‌رایا سه‌لام، باڵی سه‌ربازی ره‌وتی سه‌در و لایه‌نگرانی چوارچێوه‌ی هه‌مانگی روویدا، به‌وهۆیه‌وه 30 خۆپیشانده‌ر گیانیانله‌ده‌ستدا و زیاتر له 300 هاووڵاتیی تریش برینداربوون.