خۆپیشاندانی تشرینییەکان لە بەغدا دەستیپێکردەوە
خۆپیشاندەرە تشرینییەکان داوای نەهێشتنی دەستێوەردانی دەرەکی دەکەن
K24 - هەولێر:
خۆپیشاندانی تشرینییەکان لە بەغدا دەستیپێکردەوە و دەڵێن، هێشتا گیانی شۆڕش و بەرەنگاربوونەوەی نادادی لە گیانیاندا بە زیندوویی ماوەتەوە و، داوای هەڵوەشانەوەی پەرلەمان دەکەن.
ئهمڕۆ ههینی 2ـی ئهیلوولی 2022، خۆپیشاندانی تشرینییەکان لە بەغدا دەستیپێکرد و، داوا دهكهن تهواوی سیستهمی سیاسی وڵات بگۆڕدرێت.
ژمارهیهك له خۆپیشاندهران به كوردستان24ـیان گوت، "داوا دەکەین سیستەمی سیاسی عێراق لە ریشەوە بگۆڕێت و پەرلەمانیش هەڵبوەشێتەوە". دهشڵێن، "دوای سێ ساڵ بەسەر یەکەم خۆپیشاندامان، هەمان داواکاریمان هەیە، دەستوورێکمان دەوێت بتوانێت خواستی خەڵکی لە خۆبگرێت".
ئاماژهیان بهوهشكرد، "بەشێکی زۆر لەو خەڵکەی ئێستا لهنێو خۆپیشاندانهكاندا ههن، لەپاڵ شۆڕشی تشریینییەکان بوون، کە رەوتێکی مەدەنی سەرپەرشتیان دەکات، وەک دەزانن و لە داواکارییەکانیان دیارە داوای نەهێشتنی دەستێوەردانی دەرەکی دەکەن، هەروەها بەرلە رۆژێک لە دەستپێکردنی خۆپیشاندانەکان داواکارییەکانمان بە هاشتاگ راگەیاند کە یەکێک لە داواکارییە گرنگەکان رەتکردنەوەی پشک پشکێنەیە."
ئهوهشیان خستهڕوو، شۆڕشی تشرین هێشتا هەر زیندووە، لەلایەن گەلەوە سەرکردایەتی دەکرێت، ئهوان لە نێو عێراقدا کێشەی چینایەتییان لە حکومڕانیدا هەیە، کێشەی چینی سیاسییان هەیە، بۆیه داوا دەکەن چینی سیاسی لەسەر بنەمای وەرگرتنی متمانەی هاووڵاتییان حکومڕانی بکەن و بنەمایەک هەبێت بۆ دابەشکردنەوەی سەروەت و سامانی عێراق.
خۆپیشاندانی تشرینی عێراق، لە 1ـی تشرینی یەکەمی 2019، لە بەغدا و پارێزگاکانی باشووری عێراق سەریهەڵدا، وەك ناڕەزایەتییەک بەرامبەر بە تێکچوونی بارودۆخی ئابووری ئەو وڵاتە و بڵاوبوونەوە گەندەڵی دارایی ئیداری و بێکاری.
داواکاری خۆپیشاندەران گەیشتە رووخاندنی رژێمی دەسەڵاتدار، دەستلەکارکێشانەوەی حکوومەتی عادل عەبدولمەهدی، پێکهێنانی حکوومەتی کاتی و ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە. هەروەها خۆپیشاندەران دەستێوەردانەکانی ئێرانیان لە عێراق سهركۆنه کرد و بەشێکی زۆریان ئاڵای ئێرانیان سووتاند.