ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ده‌ست به‌ده‌وامی ئاسایی خۆی ده‌كاته‌وه

K24 – هه‌ولێر
سبه‌ی یه‌كشه‌ممه (4ی ئه‌یلوولی 2022)، ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، له‌نێو باڵه‌خانه‌ی خۆی له به‌غدا، ده‌ست به ده‌وامی ئاسایی ده‌كاته‌وه، دوای ئه‌وه‌ی به‌هۆی خۆپیشاندانه‌كانه‌وه وه‌ستابوو.
ئه‌میندارییه‌تی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌رانی ئه‌نجوومه‌نه‌كه‌ی ئاگاداركردووه‌ته‌وه، سبه‌ی یه‌كشه‌ممه، به‌شێوه‌یه‌كی ئاسایی ده‌ست به‌ده‌وامی خۆیان ده‌كه‌نه‌وه و پێویسته هه‌مووان ئاماده‌بن.
به‌ره‌به‌یانی رۆژی شه‌ممه (30ـی ته‌مموزی 2022)، لایه‌نگرانی ره‌وتی سه‌در، دژی هه‌نگاوه‌كه‌ی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی له شه‌قامی كۆمارییه‌وه به‌ره‌و ناوچه‌ی سه‌وز به‌رێكه‌وتن و به‌ربه‌سته‌كانیان لابرد و دواتر چوونه ناو باڵه‌خانه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق.
هه‌رچه‌نده مسته‌فا كازمی داوای له خۆپیشانده‌ران و هێزه ئه‌منییه‌كان كرد، ئارامی بپارێزن و دان به خۆیاندا بگرن، به‌ڵام خۆپیشانده‌ران مانگرتیان له باڵه‌خانه‌ی ئه‌نومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق راگه‌یاند.
دواتر محەممەد حه‌لبووسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، هەڵپەساردنی دانیشتنەکانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی به‌هۆی خۆپیشاندانه‌كانه‌وه بۆ كاتێكی نادیار راگەیاند.
رۆژی شه‌ممه (6ـی ئابی 2022)، خۆپیشانده‌ران باڵه‌خانه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانیان راده‌ستی هێزه ئه‌منییه‌كان كرد و له ده‌ره‌وه‌ی باڵه‌خانه‌كه درێژه‌یان به مانگرتنه‌كه‌یاندا.
رۆژی دووشه‌ممه (29ـی ئابی 2022)، رێبەری رەوتی سەدر لە تویتێکدا دەستبەرداربوونی خۆی لەکاری سیاسی راگه‌یاند، ئه‌مه‌ش بووه هۆی گرژی و ئاڵۆزی زیاتر و لایه‌نگرانی هه‌ڵیانكوتایه‌سه‌ر باڵه‌خانه‌ی حكومه‌ت و ده‌ستیان به‌سه‌رداگرت.
له ئه‌نجامی توندوتیژییه‌كانیشدا، نزیكه‌ی 30 كه‌س كوژران و سه‌دان كه‌سیش برینداربوون، كه ئه‌مه‌ش ناڕه‌زایه‌تی و نیگه‌رانی ناوخۆیی و نێوده‌وڵه‌تی لێكه‌وته‌وه.
رۆژی سێشه‌ممه (30ـی ئابی 2022)، موقته‌دا سه‌در، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا داوای له لایه‌نگرانی كرد كۆتایی به خۆپیشاندانه‌كان بهێنن و ناوچه‌ی سه‌وز چۆڵبكه‌ن.