76 په‌رله‌مانتاری كوردستان داوای قه‌ده‌غه‌كردنی بانگه‌شه بۆ هاوڕه‌گه‌زبازی ده‌كه‌ن
پێشنیاز كراوه به یاسا سزای ئه‌و كه‌سانه بدرێت بانگه‌شه بۆ هاوڕه‌گه‌زبازی ده‌كه‌ن

K24 – هه‌ولێر:
ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتاری كوردستان گه‌ڵاڵه‌ی پڕۆژه‌ی پێشنیازه بڕیارێكی ئاماده‌كردووه و به واژووی 76 په‌رله‌مانتاری لایه‌نه‌كانی دیكه به‌رزیان كردووه‌ته‌وه بۆ سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان.
پێشنیازه بڕیاره‌كه له ژێر ناونیشانی "قه‌ده‌غه‌كردنی بانگه‌شه‌كردن بۆ هاوڕه‌گه‌زبازی" ئاماده كراوه و 76 په‌رله‌مانتاری فراكسیۆنه جیاوازه‌كانی په‌رله‌مان واژوویان له‌سه‌ر كردووه و ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه (4ی ئهیلوول/ سێپتێمبه‌ری 2022)، پێشكه‌شی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستانیان كرد.
له پێشنیازه یاساكه‌دا، كه له شه‌ش مادده پێكهاتووه: سزای ماددی و به‌ندكردن بۆ ئه‌وانه ده‌ستنیشان كراوه، كه بانگه‌شه بۆ هاوڕه‌گه‌زبازی ده‌كه‌ن.
له مادده‌ی یه‌كه‌می پێشنیازه‌كه‌دا هاتووه: هه‌ر كه‌سێك به كردارێك، یان وته‌یه‌ك بانگه‌شه یان هاندان بۆ هاوڕه‌گه‌زبازی بكات، به به‌ندكردن بۆ ماوه‌یه‌ك كه له یه‌ك مانگ كه‌متر نه‌بێت و له یه‌ك ساڵ زیاتر نه‌بێت، یان به پێبژاردنێك، كه له پێنج سه‌د هه‌زار دینار كه‌متر نه‌بێت و له پێنج ملیۆن دینار زیاتر نه‌بێت، یان به هه‌ردووكیان سزا ده‌درێت.
له مادده‌ی دووه‌می پێشنیازه‌كه‌دا هاتووه: ئه‌گه‌ر كه‌سی تاوانبار به ئه‌نجامدانی تاوانی هاتوو له مادده‌ی یه‌كه‌می ئه‌م یاسایه فه‌رمانبه‌ری گشتیی یان راسپێردراو به خزمه‌تی گشتیی یان كۆمپانیا، یان ده‌زگای میدیایی، یان رێكخراوی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی بێت، ئه‌وا به باری توندكراو داده‌نرێت.
له مادده‌ی سێیه‌می پێشنیازه‌كه‌دا هاتووه: ئه‌گه‌ر كه‌سی تاوانبار كۆمپانیا، یان ده‌زگای میدیایی، یان رێكخراوی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی بێت، سه‌ربازی سزای اتوو، له مادده‌ی یه‌كه‌می ئه‌م یاسایه، مۆڵه‌تی كاركردنی بۆ ماوه‌یه‌ك، كه له یه‌ك هه‌فته كه‌متر نه‌بێت و له یه‌ك مانگ زیاتر نه‌بێت راده‌گیرێت.


