ئاگر له هۆتێلێكی شاری هه‌ولێر كه‌وته‌وه
ژماره‌یه‌ك هاووڵاتی رزگار كراون و تیمه‌كانی ئاگركوژێنه‌وه سه‌رقاڵی دامركاندنی ئاگره‌كه‌ن
K24 – هه‌ولێر
په‌یامنێری كوردستان24 رایگه‌یاند، كاتژمێر 10ی ئه‌مشه‌و رووداوێكی ئاگركه‌وتنه‌وه له هۆتێل هه‌ولێر پلازا كه‌وته‌وه و ئێستا تیمه‌كانی به‌رگری شارستانی سه‌رقاڵی كۆنتڕۆڵكردنی ئاگره‌كه‌ن.
به‌پێی زانیارییه‌كانی په‌یامنێری كوردستان24، تاوه‌كو ئێستا قه‌باره‌ی زیانه‌كان دیارنین، به‌ڵام چه‌ند كه‌سێك به‌هۆی رزگاركردنی ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌ناو هۆتێله‌كه‌دابوون، بریندارن و یه‌كێكیان خاوه‌نی هۆتێله‌كه‌یه.
شاهێدحاڵه‌كان له نزیك رووداوه‌كه به په‌یامنێری كوردستان24یان راگه‌یاندووه، به‌هۆی چڕی دووكه‌ڵه‌وه له نهۆمه‌كانی سه‌رووی باڵه‌خانه‌كه، چه‌ند كه‌سێك تووشی ته‌نگه‌نه‌فه‌سی بوون و توانراوه رزگار بكرێن و بۆ چاره‌سه‌ر ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌كراون، به‌ڵام هێشتا گومان ده‌كرێت كه‌سانێك له‌ناو هۆتێله‌كه مابن، كه زۆینه‌یان گه‌شتیاری ناوه‌ڕاست و باشووری عێراقن.