فه‌رمانده‌یه‌كی سوپای پاسداران هه‌ڕه‌شه له هه‌رێم ده‌كات
حكوومه‌تی هه‌رێم داوای راگرتنی تۆپبارانه‌كه ده‌كات
K24 – هه‌ولێر
فه‌رمانده‌ی هێزی زه‌مینی سوپای پاسدارانی ئێران هه‌ڕه‌شه‌ی به ئامانجكردنی ناوه‌نده‌كانی پارته‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان له هه‌رێمی كوردستان ده‌كات.
محه‌مه‌د پاكپور له لێدوانه‌كه‌یدا به ئاماژه‌پێدان به بوونی ناوه‌نده‌كانی سه‌ره‌كی پارته‌كانی رۆژهه‌ڵات له هه‌رێمی كوردستان كه به باكووری عێراق ناوی بردووه رایگه‌یاند ئه‌گه‌ر پابه‌ندی به‌ڵێنه‌كانیان نه‌بن بۆ پێشیگرتن به جموجوڵ و كرده‌وه دژی ئه‌منییه‌تی ئێران، له هه‌ر شوێن و ناوچه‌یه‌ك بن ده‌كرێنه ئامانج.
هه‌ڕه‌شه‌ی به‌رپرسه سه‌ربازییه‌كه‌ی ئێران پاش ئه‌وه‌ی هات كه تۆپخانه‌كانی كۆماری ئیسلامی ئێران ناوچه سنوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له سیده‌كان و حاجی ئومهرانیان تۆپبارانكرد، كه به‌هۆیه‌وه چوار هاوڵاتی بریندار بوونه.
هه‌ر پاش لێدوانی فه‌رمانده‌ی سوپای ئێران، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند: "وێڕای داواكردنی ڕاگرتنی بۆردومانكردنی ناوچە سنوورییەكانی هەرێمی كوردستان، بە هەموو لایەنەكان ڕادەگەیه‌نین كه نابێ خاكی هەرێمی كوردستان بۆ هێرشكردنە سەر وڵاتانی دراوسێی هەرێمی كوردستان بەكار بێنن."
له به‌یاننامه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمدا هاتووه: "حكوومەتی هەرێمی كوردستان نیگه‌رانیى خۆی بەرامبەر ئەو زیانانە ڕادەگەیه‌نێت و داوا لە هەردوو دەوڵەتی دراوسێ، كۆماری ئیسلامیی ئێران و كۆماری توركیا دەكات بۆمبابارانكردنی ناوچە سنوورییەكانی هەرێمی كوردستان ڕابگرن... سیاسەتی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لەگەڵ دراوسێكانی نەگۆڕە و پابەندە بە دۆستایەتی و یاسا نێودەوڵەتییەكان بۆ پاراستنی ئارامیی سنوورەكانی ئەو دەوڵەتانە و هەوڵدان بۆ ئاشتی و ئارامییەكی بەردەوام بۆ گەلی هەرێمی كوردستان و گەلانی ئێران و توركیا و ناوچەكه".