میسی واز له یاریكردنی نێودوڵه‌تی دێنێت
نه‌یتوانیوه هیچ ناسناوێك بۆ هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رجه‌نتین به‌ده‌ست بێنێت
K24 – هه‌ولێر
لیۆنێل مێسی دوای ته‌واوبوونی یارییه‌كه و له ده‌ستدانی ناسناوی كۆپا ئه‌مریكا و هاوكات له‌ده‌ستدانی لێدانی سزا بڕیاریدا له ته‌مه‌نی 29 ساڵیدا واز له یاریكردنی نێو ده‌وڵه‌تی له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی وڵاته‌ی بهێنێت، به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ ناسناوێك له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی تانگۆ به‌ده‌ست بێنێت.
لیۆنێل میسی، یاریکەری هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رجنتین، پاش كۆتاییهاتنی یاری فیناڵی كۆپی ئه‌مریكا و له‌ده‌ستدانی ناوسناوێكی تر له تانگۆ، به شێوه‌یه‌كی چاوه‌ڕواننه‌كراو بڕیاریدا له ته‌مه‌نی 29 ساڵه‌دا واز له یاریكردنی نێوده‌وڵه‌تی بۆ هه‌ڵبژارده‌ی وڵاته‌كه بێنێت. پاش ئه‌وه‌ی كه نه‌یتوانی هیچ ناسناوێكی نێوده‌وڵه‌تی بۆ هه‌ڵبژارده‌ی وڵاته‌كه‌ی به‌ده‌ست بێنێت و تووشی ره‌خنه‌یه‌كی زۆری لایه‌نگرانی هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رجه‌نتین بووه و له‌ژێر گوشاری ئه‌واندا واز له یاریكردنی نیوده‌وڵه‌تی بۆ هه‌ڵبژارده‌ی وڵاته‌كه‌ی دێنێت.
میسی له خولی تۆپی پێ ئیسپانیا له‌گه‌ڵ یانه‌ی به‌رشلۆنه هه‌شت جار ناسناوی به‌ده‌ستهێناوه و چوار جاریش جامی شای ئیسپانیا به‌ده‌ستهێناوه و چوار جار له جامی نه‌ته‌وه‌كانی ئه‌وروپا سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێناوه.