ده‌سته‌ى سه‌ربه‌خۆى مافى مرۆڤ: عێراق ئه‌ركی خۆی به‌رامبه‌ر تۆپبارانی ناوچه سنوورییه‌كان جێبه‌جێ نه‌كردووه
نابێت شوێنى دانیشتوان و هاوڵاتیانى مه‌ده‌نى بكرێته ئامانجى شه‌ڕو پێكدادان
K24 – هه‌ولێر
ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ له هه‌رێمی كوردستان به شه‌رمه‌زاركردنی تۆپبارانی ناوچه سنوورییه‌كانی هه‌رێم و به ئامانجكردنی هاوڵاتیان داوا له عێراق ده‌كات ئه‌ركی خۆی جێبه‌جێ بكات و داوا له ئێران بكات رێز له‌سه‌روه‌رى خاك و یاساى ده‌وڵه‌تى عێراق بگرێت.
ده‌قی به‌یاننامه‌كه‌ی ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ به‌م شێوه‌یه:
"به‌هۆى بۆردومانكردنى ناوچه سنوریه‌كانى هه‌رێمى كوردستان له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تى جمهورى ئیسلامى ئێرانه‌وه ، بۆ سه‌رچه‌ند گوندێكى ناوچه‌كانى سیده‌كان ، چه‌ند هاوڵاتیه‌ك بریندار بون كه منداڵیشى تێدایه‌و زه‌ره‌رو زیانێكى زۆریش به‌ر باغ و ژینگه‌ى ئه‌و ناوچه‌یه كه‌وتوه .
ئێمه له‌ده‌سته‌ى سه‌ربه‌خۆى مافى مرۆڤ وێراى ئه‌وه‌ى نیگه‌رانى خۆمان ڕاده‌گه‌یه‌نین كه به‌داخه‌وه دیسان هاوڵاتیانى مه‌ده‌نى و به‌تایبه‌تیش منداڵان ده‌بنه قوربانى كێشه‌و شه‌ڕو ململانێ كان ، چونكه به‌پێى پێوه‌رو رێكه‌وتنه‌كانى شه‌ڕو جه‌نگ نابێت شوێنى دانیشتوان و هاوڵاتیانى مه‌ده‌نى بكرێته ئامانجى شه‌ڕو پێكدادان و پێویسته باره‌گاو بنكه‌ى سه‌ربازیش دوور بێت له ئاوه‌دانى.
ئێمه داواكارین هه‌رچى زووه ئه‌و ئه‌و تۆپبارانه بوه‌ستێ و كۆتایى به شه‌ڕو كرده‌وه‌ى سه‌ربازى بێت ، و له‌جێگه‌ى ئه‌وه به ئاشتى و زمانى دیالۆگ چاره‌سه‌رى ناكۆكى و كێشه‌كان بكه‌ن و چیتر هاوڵاتى مه‌ده‌نى و ژینگه‌و ئاوه‌دانى نه‌كرێنه قوربانى . پێویسته حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان هه‌وڵه‌كانى خۆى زیاتر بخاته گه‌ڕ بۆ پاراستنى ئه‌و ناوچانه‌و خه‌ڵكه‌كه‌ى و هه‌وڵ بدات به‌گفتوگۆو دیالۆگ لایه‌نه‌كانى شه‌ڕ له‌و ناوچانه دور بخاته‌وه.
چونكه ناكرێ خه‌ڵكى ئه‌و ناوچانه به‌رده‌وام ببنه قوربانى شه‌ڕو ململانێكان و ئاواره‌و ده‌ربه‌ده‌ربن ، له‌هه‌مان كاتدا ئه‌ركى حكومه‌تى عێراقه داوا له ده‌وڵه‌تى ئێران بكات رێز له‌سه‌روه‌رى خاك و یاساى ده‌وڵه‌تى عێراق بگرێت و قه‌ره بووى هاوڵاتیان و زه‌ره‌رو زیانه‌كانیش بكرێته‌وه كه به‌ر ئه‌و خه‌ڵكه كه‌وتوه ."
ده‌سته‌ى سه‌ربه‌خۆى مافى مرۆڤ له‌هه‌رێمى كوردستان
27 / 6 / 2016