كرملین: پوتن پلانی ئه‌نجامدانی گفتوگۆی له‌گه‌ڵ شا چارلسی سێیه‌مدا نییه

K24 – هه‌ولێر:
گوته‌بێژی كۆشكی كرملین بڵاویكرده‌وه، هه‌فته‌ی داهاتوو سه‌رۆكی رووسیا، له‌رێگه‌ی ته‌له‌فۆنه‌وه گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك سه‌ركرده‌ی جیهانی ده‌كات، به‌ڵام په‌یوه‌ندی به شا چارلسی سێیه‌مه‌وه ناكات.
دیمتری بیسكۆڤ، گوته‌بێژی كۆشكی كرملین، رایگه‌یاند، له سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتوو، ڤلادیمێر پوتن سه‌رۆكی رووسیا، به نیازه په‌یوه‌ندی به ژماره‌یه‌ك سه‌ركرده‌ی جیهانییه‌وه بكات، شا چارلسی سێیه‌م پادشای نوێی به‌ریتانیا، له به‌رنامه‌ی گفتوگۆكانی پوتندا نییه.
هه‌رچه‌نده ڤلادیمێر پوتن سەرۆکی رووسیا، بەبۆنەی کۆچی دوایی شاژنە ئێلیزابێسی دووەم، پرسە و سەرەخۆشی خۆی ئاراستەی پاشا چارلسی سێیەم كرد، به‌ڵام تاكو ئێستا مۆسكۆ هیچ ئاماژه‌یه‌كی به ناردنی شاندێك بۆ به‌شداری له‌مه‌راسیمی به‌خاكسپاردنی شاژنە ئێلیزابێسی دووەم نه‌كردووه.
پاش کۆچی دوایی شاژنە ئێلیزابێسی دووەم، لە تەمەنی 96 ساڵیدا، ئەمڕۆ ئەنجوومەنی تەختی شاهانە رایگەیاند، چارلسی سێیەم بە فەرمی بووە پاشای بەریتانیا.
ئەمڕۆ شەممە 10ـی ئەیلولی 2022، چارلسی سێیەم لە رێورەسمێکی فەرمیدا لە تەمەنی 74 ساڵیدا سوێندی یاسایی خوارد و بووە پاشای بەریتانیا.
هەر لەو رێورەسمەدا شا چارسلی سێیەم گوتارێکی پێشکەشکرد و رایگەیاند، بۆ بەرژەوندی گشتی لە پشتیوانی حکومەت بەردەوام دەبم.
دوێنێش (9ی ئه‌یلوول/سێپتێمبه‌ری 2022)، شا چارلس له گوته‌یه‌كدا بۆ گه‌لی به‌ریتانی له‌باره‌ی كۆچی دوایی شاژنه ئێلیزابێسی دایكییه‌وه ئاشكرایكرد، شازاده ولیامی كوڕی گه‌وره‌ی له شوێنی ئه‌و ده‌بێته جێنشینی پادشای به‌ریتانیا و میری وێڵز.