ره‌وه‌ندی بیانی له به‌ریتانیا ترسیان لێ نێشتووه
به‌ریتانیا فه‌رمانگه‌یه‌كی نوێی حكوومی بۆ پرسی ده‌رچوون له یه‌كێتی ئه‌ورپا داده‌مه‌زرێنێت
K24 – هه‌ولێر
ده‌رچوونی به‌ریتانیا له یه‌كێتی ئه‌وروپا، مه‌ترسی ره‌وه‌ندیی بیانی له‌م وڵاته به‌دوای خۆیدا هێناوه و ده‌ترسن بكه‌ونه‌وه به نه‌فره‌ت و هێرشی نه‌ژادپه‌رستان.
به‌ریتانیا فه‌رمانگه‌یه‌كی نوێی حكوومی بۆ پرسی ده‌رچوون له یه‌كێتی ئه‌ورپا داده‌مه‌زرێنێت.
مه‌ترسی ره‌وه‌ندی بیانی له به‌ریتانیا پاش ئه‌وه زیاد بووه كه هه‌ندێ دروشم له‌سه‌ر دیواری كۆمه‌ڵه‌ی پۆلۆنیا بۆ كلتوور و كۆمه‌ڵایه‌تی له‌ناوچه‌ی هامرسمیت له رۆژئاوای له‌نده‌ن نووسرابوو.
به‌رپرسانی ئه‌منی به‌ریتانیا ده‌ستیان به لێكۆڵینه‌وه كردووه كه پێیان وایه هۆكاری نه‌ژادپه‌رستی له پشته.
بالیۆزخانه‌ی پۆلۆنیا له له‌نده‌ن نیگه‌رانیی خۆی به‌رامبه‌ر به ئامانجكردنی هاوڵاتیانی له به‌ریتانیا ده‌ربڕی، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا سوپاسی خه‌ڵكی به‌ریتانیا ده‌كات كه به په‌یام پشتگیری و هاوكاری خۆیان له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگه‌ی پۆلۆنیا پیشانداوه.
رۆژنامه‌كانی به‌ریتانیا باس له به‌رزبوونه‌وه‌ی رق و كینه به‌رامبه‌ر هاوڵاتیانی به ره‌گه‌ز بیانی ده‌كه‌ن كه دواترینیان دژی هاوڵاتیان به‌ره‌گه‌ز پۆلۆنیایی بووه.
له شاری برمنگهام، خۆپیشاندانێك له نزیك مزگه‌وتێك رێكخراوه كه تێیدا دروشمی دژی په‌نابه‌ران به‌رز كرابووه‌وه.
سه‌رۆكی كه‌مپینی ده‌رچوونی به‌ریتانیا له یه‌كێتی ئه‌وروپا، بۆریس جۆنسون له بابه‌تێكدا كه ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه بڵاو كرایه‌وه، به‌ریتانیاییه‌كانی ده‌روه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا و هاوڵاتییان یه‌كێتی ئه‌وروپا له به‌ریتانیا دڵنیا ده‌كاته‌وه.