جۆ بایدن: لە هه‌ر شوێنێك پێویست بێت بەرامبەر ئێران رادەوەستین

K24 - هه‌ولێر:

جێگری سەرۆككۆماری ئەمریكا دەڵێ وڵاتەكەیان لەھەر كوێ بە پێویستی بزانن رێگری لە ئێران دەكەن و پێشتر لە یەمەن ئەو كارەیان كردووە و نایشارنەوە.

جۆ بایدن جێگری سەرۆككۆماری ئەمریكا بە ھەواڵدەری بلۆمبێرگی ئەمریكی راگەیاندووە كە لەھەر شوێنێك ھەست بە مەترسی بكەین، راستەوخۆ بەرامبەر ئێران رادەوەستین، بەگوتەی بایدن ھێزە ئاوییەكانی ئەمریكا رێگەی نەداوە ئێران چەك بۆ یەمەن بنێرێت و رێگریكردن لەدەستێوەردانەكانی ئێران لەناوچەكه‌، ستراتیژییەكی نەگۆڕی ئەمریكایە.