ئه‌ردۆغان داوای لێبوردن له رووسیا ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
سه‌رۆك كۆماری توركیا له نامه‌یه‌كدا كه ئاراسته‌ی سه‌رۆكایه‌تی رووسیای كردووه، داوای لێبوردن ده‌كات.
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له نامه‌یه‌كیدا بۆ كۆشكی كرێملین، نیگه‌رانی خۆی له رووداوی خستنه‌خواره‌وه‌ی فڕۆكه جه‌نگییه رووسییه‌كه ده‌كات له‌لایه‌ن هێزی ئاسمانی وڵاته‌كه‌ی و داواى لێبوردنیش ده‌كات.
گوته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی رووسیا رایگه‌یاند، ئه‌ردۆغان بۆ ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ مۆسكۆ، هه‌موو كارێك ده‌كات.
له نۆڤه‌مبه‌ری ساڵی رابردوو، فڕۆكه‌یه‌كی جه‌نگی توركیا، له‌جۆری ئێف 16، فڕۆكه‌یه‌كی جه‌نگی رووسیای خسته خواره‌وه، ئه‌مه‌ش بووه هۆی تێكچوونی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان ئه‌نقه‌ره و مۆسكۆ.
هه‌رچه‌نده توركیا به‌رده‌وام بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی ده‌كرد، كه فڕۆكه جه‌نگییه رووسییه‌كه، سنووری ئاسمانی ئه‌و وڵاته‌ی به‌زاندووه، به‌ڵام مۆسكۆ ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی رهتكدهكردهوه.