عێراق.. مەترسیدارترین بازرگانی ماددەی ھۆشبەر دهستگیركرا

K24 – هەولێر:
لە میانهی ئۆپەراسیۆنێکی دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق، لە باشووری رۆژھەڵاتی ئەو وڵاتە، یەکێک لە مەترسیدارترین بازرگانانی ماددەی ھۆشبەر دەستگیرکرا.
دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق، دەستگیرکردنی یەکێک لە مەترسیدارترین بازرگانانی ماددەی ھۆشبەری لە پارێزگای میسانی باشووری رۆژھەڵاتی ئەو وڵاتە راگەیاند.
لە راگەیەندراوێکدا دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق، ئاماژەی بەوەداوه، به پشتبەستن بە زانیارییە ھەواڵگرییەکان، ھێزەکانی سەر بە دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی، لە میانهی ئۆپهراسیۆنێکدا لە پارێزگای میسان، یەکێک لە مەترسیدارترین بازرگانانی ماددەی ھۆشبەریان دەستگیرکرد.
راشیگەیاندووە، له چوارچێوهی ئۆپەراسیۆنەکەدا، دەست بەسەر 40 کیلۆگرام ماددەی ھۆشبەر لە جۆری کریستاڵدا گیراوە.
ئهوهش خراوهتهڕوو، دەستگیرکراوەکە دوای وەرگرتنی گوتەکانی، رادەستی لایەنە پەیوەندیدارەکان کراوە.