حكومه‌تى به‌غدا ده‌ستكارى موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران ناكات
و سه‌عد حه‌دیسی گوته‌بێژی رۆژنامەوانی سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران كه‌م ناكرێته‌وه.
K24 – هه‌ولێر:
حكوومه‌تی عێراق وه‌ڵامی ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی دایه‌وه كه گوایه به‌غدا نیازی بڕین و كه‌مكردنه‌وه‌ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌یه و سه‌عد حه‌دیسی گوته‌بێژی رۆژنامەوانی سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران كه‌م ناكرێته‌وه.
حەدیسی ئه‌وه‌شی گوت: ته‌نها له مووچه‌ی پله باڵاكان و له مووچەی فەرمانبەرانی پله‌كانی یه‌ك و دوو باجی داهات وەردەگیرێت و به‌شێك له مووچه‌كانیان ده‌گه‌ڕێندرێته‌وه بۆ ده‌وڵه‌ت، بەڵام مووچه كه‌مه‌كان و مووچەی فەرمانبەرانی پله نزمه‌كان به هیچ شێوه‌یه‌ك ده‌ستكاری ناكرێن.
پێشتر ئه‌وه بڵاوكرایه‌وه، له به‌ندێكی رێكکه‌وتنی نێوان حكوومه‌تی به‌غدا و سندووقی نه‌ختینه‌ی نێوده‌وڵه‌تیدا هاتووه كه ده‌بێ عێراق مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی كه‌م بكاته‌وه، به‌ڵام به‌غدا ئه‌و ده‌نگۆيانه‌ى ره‌تكرده‌وه.
له هه‌رێمى كوردستاندا فه‌رمانبه‌رانى كه‌رتى گشتيى موچه‌ى چوار مانگى كۆتايى ساڵى 2015يان پێ نه‌دراوه و حكومه‌ت له ژێر ناوى پاشه‌كه‌وتدا گلى داوه‌ته‌وه و هاوكات مووچه‌ى پێنج مانگى رابردووى ئه‌مساڵيش مووچه دواى كه‌ملێكردنه‌وه‌ى دابه‌شكراوه.