كۆمپانيايه‌كى توركيى كاره‌باى له‌سه‌ر خه‌ڵكى به‌سره بڕى
حكومه‌تی عێراق ناتوانێت پاره‌ی كۆمپانیاكانی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با بدات، به‌و هۆیه‌وه كۆمپانیای كاركی توركی كاره‌بای له‌سه‌ر پارێزگای به‌سره بڕی.
K24 – هه‌ولێر:
حكومه‌تی عێراق ناتوانێت پاره‌ی كۆمپانیاكانی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با بدات، به‌و هۆیه‌وه كۆمپانیای كاركی توركی كاره‌بای له‌سه‌ر پارێزگای به‌سره بڕی.
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی كاره‌بای عێراق، مه‌سعه‌ب ئهلمودهرس رایگه‌یاند، ئه‌و سێ كۆمپانیا توركیيه، كه له‌سه‌ر پشتی كه‌شتی له كه‌نداوه وه 410 میگاوات كاره‌با بۆ پارێزگای به‌سره دابین ده‌كه‌ن كاره‌بایان له‌سه‌ر پارێزگاكه بڕیوه.
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی كاره‌با ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕوو، كه وه‌زاره‌تی كاره‌بای عێراق 85 ملیۆن دۆلاری ئه‌و سێ كۆمپانیایه قه‌رزاره.