سەرۆک بارزانی سەرەخۆشی لە خانەوادەی ژینا ئەمینی كرد

سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی
سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی

K24 - هه‌ولێر:

سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی سه‌ره‌خۆشی له‌ خانه‌واده‌ی ژینا ئه‌مینی، كچه‌ كوردی خه‌ڵكی سه‌قزی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان ده‌كات.

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكی باره‌گای بارزانیدا هاتووه‌، ئێوارەی رۆژی یەکشەممە 18ـی ئەیلوولی 2022، سەرۆک مەسعود بارزانی لەڕێی تەلەفۆنەوە پەیوەندیی بە خانەوادەی ژینا ئەمینی کرد و هاوخەمیی خۆی بۆ گیانلەدەستدانی ژینا ئەمینی پێ راگەیاندن، هیوای سەبر و ئارامی و جێبەجێبوونی دادپەروەری بۆ خواستن.

ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی باره‌گای بارزانی:

سەرۆک بارزانی سەرەخۆشی لە خانەوادەی ژینا ئەمینی دەکات

ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە 18ی ئەیلوولی 2022 سەرۆک مەسعود بارزانی لەڕێی تەلەفۆنەوە پەیوەندیی بە خانەوادەی ژینا ئەمینی کرد و هاوخەمیی خۆی بۆ گیانلەدەستدانی ژینا ئەمینی پێ ڕاگەیاندن و هیوای سەبر و ئارامی و جێبەجێبوونی دادپەروەری بۆ خواستن.