چین: کاردانەوەی بازاڕ بەرامبەر جیابوونەوەی به‌ریتانیا زۆر خێرا بوو
K24 - هه‌ولێر:
وه‌زیری دارایی چین رایگه‌یاند، ده‌رچوونی به‌ریتانیا له یه‌كێتی ئەو‌روپا بووەته هۆی ناجێگیری له بازاڕه‌كاندا.
لو جی وی وه‌زیری دارایی چین رایگه‌یاند ، هەرچەندە کاریگەری راستەقینەی بڕیاره‌كه‌ی گه‌لی به‌ریتانیا 5 هه‌تا 10 ساڵی دیکە ده‌رده‌كه‌وێت، بەڵام کاردانەوەی بازاڕ لەبەرامبەر ئەم بڕیارە زۆر خێرا بوو.
لو جی وی ئاماژەشی کرد, ئه‌م بڕیاره‌ی به‌ریتانیا كاریگه‌ری له‌سه‌ر هه‌موو بازاڕه‌كانی جیهان ده‌بێت و كاریگه‌رییه‌كه‌شی له چه‌ند ساڵی داهاتوو ده‌بینرێت.
ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه به نه‌مانی به‌ریتانیا له یه‌كێتی ئه‌وروپا بازاڕه‌كانی ئه‌وروپا و ئاسیا توشی داكشانێكی گەورە هاتوون و پاوەندی بەریتانیش نزیكه‌ی له سه‌دا 10 به‌های خۆی به‌رامبه‌ر دۆلار لەده‌ستدا.