مێركل: نابێت رێگه‌بدرێت له‌دوای به‌ریتانیا هیچ وڵاتێكی دیكه بچێته ده‌ره‌وه
K24 - هه‌ولێر:
راوێژكاری ئه‌ڵمانیا له باره‌ی چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا له یه‌كێتی ئه‌وروپا رایگه‌یاند، پێویسته رێگه به‌هیچ وڵاتێكی دیكه نه‌درێت یه‌كێتییه‌كه جێبهێڵێت.
بڕیاریش ئه‌مڕۆ ئه‌نگێلا مێركل، له باره‌ی ئه‌و پرسه له‌گه‌ڵ فرانسۆ هۆلاند، سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا كۆببێته‌وه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، لە بەرلین لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی، لەگەڵ سەرۆكوەزیرانی ئۆكرانیا، ڤۆلۆدیمیر گرۆیسمان، ئەنگێلا مێركێڵ, راوێژكاری ئەڵمانیا لەبارەی ریفراندۆمی دەرچوونی بەریتانیا دوان.
سەرەڕای دووپاتكردنەوەی نیگەرانییەكانیان، مێرێڵ رایگەیاند، كە بەریتانیا پێویستی بە كاتی زیاترە بۆ دەچوون لە یەكێتی ئەوروپا بە فەرمی.
راوێژكاری ئەڵمانیا جەختیشی لەوە كردەووە، كە داوای یەكێتی ئەوروپا بۆ دەرچوونی بەریتانیا بە خێرایی بڕیارێكی توندە.
ئەمە لە كاتێكدایە، كە دێیڤید كامیرۆنی سەرۆكوەزیرانی بەریتانیا سەرقاڵی نەخشەرێگەیەكی دەرچوونە لە یەكێتی ئەوروپا بە پێی ماددەی 50 رێكەوتن لەگەڵ یەێتییەكە، كە ئەگەری زۆرە تەواوكاری نەخشەرێگەكە بكەوێتە سەرشانی سەرۆكوەزیرانی داھاتووی بەریتانیا.