دوایین نووسراوی داعش له فه‌للووجه
K24 - هه‌ولێر:
سه‌رچاوه‌یه‌ك له هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی، ناوه‌ڕۆكی دوایین نووسراوی رێكخراوی داعش له فه‌للووجه ئاشكرا ده‌كات.
سه‌رچاوه‌كه گوتی: "هێزه هاوبه‌شه‌كان و حه‌شدی شه‌عبی، له چوارچێوه‌ی هه‌ڵكوتانه سه‌ر مۆڵگه‌كانی داعش له فه‌للووجه، دوایین نووسراوی رێكخراوه‌كه‌یان ده‌ستكه‌وتووه، كه به‌ناوی ولایه‌تی فه‌للووجه‌وه‌یه و تێیدا به‌كارهێنانی مۆبایل و ئینته‌رنێت له‌ناو قه‌زاكه قه‌ده‌غه‌كراوه.
هه‌روه‌ها گوتی: "نووسراوه‌كه بۆ رێگه‌گرتن بووه له دانیشتووانی فه‌للووجه بۆ ئه‌وه‌ی نه‌توانن هاوكاری هێزه ئه‌منییه‌كان و حه‌شدی شه‌عبی بكه‌ن".
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه راشیگه‌یاند، نووسراوه‌كه دوایین بڕیاری رێكخراوه‌بوو له قه‌زاكه و نیشانه‌ی تێكشكانی چه‌كداره‌كان بووه له قه‌زای فه‌للووجه.
