خلووسی ئاكار: له چیای ئاسۆس 16 ئه‌شكه‌وتمان وێران كردن
.jpg)
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زیری به‌رگری توركیا، خلووسی ئاكار، رایگه‌یاند، له‌م هه‌فته‌یه‌دا، سوپای توركیا له قووڵایی 140 كیلۆمه‌تر له ناو خاكی عێراقدا بۆردومانی چه‌كدارانی په‌كه‌كه‌ی كردووه.
له میانی سه‌ردانێكدا بۆ شارۆچكه‌ی شرنا‌خ، ئاكار وتی: دوو شه‌ممه‌ی رابردوو، له چیای ئاسۆس، بۆردومانی چه‌كدارانی په‌كه‌كه‌مان كرد، كه 140 كیلۆمه‌تر له سنووری وڵاته‌كه‌مانه‌وه دووره.
وتیشی: بۆردومانه‌كه بۆ سه‌ر باره‌گایه‌كی سه‌ركردایه‌تی په‌كه‌كه بووه و توانراوه 16 ئه‌شكه‌وت وێران بكرێن، كه په‌كه‌كه به‌كاری ده‌هێنان.
له ناوه‌ڕاستی مانگی نیسان/ ئه‌پریڵی رابردووه‌وه سوپای توركیا هێرشێكی فراوانی زه‌مینی و ئاسمانی بۆ سه‌ر چه‌كدارانی په‌كه‌كه له ناوچه شاخاوییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستپێكردووه.