جارێكی دیكه به درۆن هێرشكرایه سه‌ر ماڵی عه‌بدوڵڵای كوێخا موباره‌ك

K24 – هه‌ولێر:
دوو درۆن هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر ماڵی عه‌بدوڵڵای كوێخا موباره‌ك، كه ئه‌مه دووه‌مجاره له ماوه‌ی كه‌متر له هه‌فته‌یه‌كدا دووباره ده‌بێته‌وه.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه (2ی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ری 2022)، رێبوار سەید ساڵح، بەرپرسی لقی چەمچەماڵی پارتی دیموکراتی کوردستان، ئاشكرایكرد، دوو درۆن هێرشیانکردووه‌ته سەر ماڵی عەبدوڵڵای کوێخا موبارەک لەچەمچەماڵ و له‌لایه‌ن پاسه‌وانه‌كیانییه ته‌قه‌یان لێكراوه.
رێبوار سەید ساڵح، روونیكردووه‌ته‌وه، دوای دوورخستنەوەیان، درۆنه‌كان چوونەتە بانی مەقان و ماڵی برایەکی عەبدوڵڵای کوێخا موبارەکیان کردووه‌تە ئامانج.
ئه‌و به‌رپرسه‌ی پارتی له چه‌مچه‌ماڵ ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، گومانیان هه‌یه دەستی ناوخۆیی لەپشته‌وه‌ی ئه‌و جۆره هێرشه درۆنیانه بێت و داوای لەلایەنی پەیوەندیداركردووه لێكۆڵینه‌وه‌ی جددی بكه‌ن و ئه‌نجامه‌كه‌ی بۆ رای گشتی ئاشكرابكه‌ن.
سه‌باره‌ت به هێرشه‌كه، په‌یامنێری كوردستان24 رایگه‌یاند، هەردوو درۆنەكە چوار مووشەكیان هەڵداوە و جگه‌له زیانی ماددی به ماڵه‌كه، هیچ زیانی گیانی نه‌بووه.
درەنگانی شەوی چوارشەممە (28ی ئه‌یلوول/سێپتێمبه‌ری 2022)، له‌رێگه‌ی درۆنه‌وه به مووشه‌ك، هێرشكرایه سه‌ر ماڵی عەبدوڵڵای کوێخا موبارەک لە چه‌مچه‌ماڵ و جگه‌له زیانی ماددی، هیچ زیانێكی گیانی نه‌بوو.
هەروەها شەوی پێنجشەممە (29ی ئه‌یلوول/سێپتێمبه‌ری 2022)، ماڵی لیوا حەمە رێگر، فەرماندەی فەرماندەیی کەرکووکی هێزەکانی پێشمەرگە كرایه ئامانج و ته‌نها زیانی به ماڵه‌كه گه‌یاند.