نێچیرڤان بارزانی: پارتی و یەکێتی جارێکی دیکە پێویستییان بە رێککەوتنێکی تازەی هاوبەشە
نێچیرڤان بارزانی: ئەوەی گفتوگۆ دەکات و رێکدەکەوێت هەمیشە براوەیە

K24 - هەولێر:
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، له رێوڕه‌سمی پێنجه‌مین ساڵیادی كۆچی دوایی مام جه‌لال تاڵه‌بانی، رایده‌گه‌یه‌نێت، به‌ڕێز و شكۆوه ئه‌م یاده ده‌كه‌ینه‌وه، له دوای نه‌خۆشكه‌وتن و دووركه‌وتنه‌وه‌ی مام جه‌لال له كاری سیاسی و ده‌وڵه‌تیدا، هه‌ستمان به بۆشایی ئه‌و كردووه.
نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، له رێوڕه‌سمی پێنجه‌مین ساڵیادی كۆچی دوایی مام جه‌لال تاڵه‌بانیدا، له میانه‌ی گوتارێكدا رایگه‌یاند، هه‌بوونی دامه‌زراوه‌ی سه‌رۆك مام جه‌لال و ئاشناكردنی نه‌وه‌كانی ئێستا و داهاتوو بۆ خه‌باتی مام جه‌لال، كارێكی گرنگ و پێویسته.
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان راشیگه‌یاند، مام جه‌لال بۆ رۆژنامه‌گه‌ری و رۆشنبیری كاری زۆری ئه‌نجامدا.
ده‌شڵێت: "من مام جه‌لالم له رۆژی ئاشتی و ته‌باییدا ناسیووه، بۆیه هه‌میشه بۆمن یادگاریییهكی گه‌وره‌ی پاراستنی ئاشتی و پێكه‌وه كاركردنه".
روونیشیكرده‌وه، له رۆژی 8ـی نۆڤێمبه‌ری ساڵی 1986، هه‌ردوو ره‌وانشاد مام جه‌لال و باوكم، رێككه‌وتننامه‌ی ئاشتی نێوان پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتی نیشتمانی كوردستانییان واژووكرد، من ئه‌و رۆژه له خزمه‌ت باوكم چووبووم بۆ ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه، كه رۆژێكی مێژوویی بوو بۆ گه‌لی كوردستان، چونكه به‌هۆی ئه‌و رێككه‌وتنه هه‌موو پارته‌كانی كوردستان ئاشتبوونه‌وه و شه‌ڕی ناوخۆ كۆتاییهات و به‌ره‌ی كوردستانی دامه‌زرا، به‌هۆی به‌ره‌ی كوردستانیشه‌وه راپه‌ڕین ئه‌نجامدرا و هه‌ڵبژاردن له هه‌رێمی كوردستان كرا، ئه‌و رۆژه بۆ یه‌كمجار مام جه‌لالم بینی، تا ئه‌و كاته‌ی نه‌خۆشكه‌وت و كۆچی دواییكرد، رێز و په‌یوه‌ندییه‌كی باش له نێوانماندا هه‌بوو، بۆیه رێز و خۆشه‌ویستی مام جه‌لال هه‌میشه به زیندوویی ده‌مێنێته‌وه.
له به‌شێكی دیكه‌ی گوتاره‌كه‌یدا نێچیرڤان بارزانی ئاماژه‌ی به‌وه كرد، دوای هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕی ناوخۆ له ساڵی 1994، ویستی مام جه‌لال و باوه‌ڕی جه‌نابی سه‌رۆك بارزانی بۆ ئاشتی، وایكرد رێككه‌وتنی ئاشته‌وایی له ساڵی 1998 له واشنتن واژووبكه‌ن و قۆناغێكی نوێی ئاشتی و پڕ له ده‌ستكه‌وت بۆ گه‌لی كوردستان تۆماربكه‌ن، زۆر ده‌ستكه‌وت به‌هۆی پێكه‌وه‌كاركردنی سه‌رۆك بارزانی و سه‌رۆك مام جه‌لال هاتنهئهنجام.
ئه‌وه‌شی گوت: "مام جه‌لال هه‌موو شتێكی ده‌كرد بۆ ئه‌وه‌ی دڵی كاك مه‌سعود خۆش بێت، به پێچه‌وانه‌وه‌ش كاك مه‌سعودیش هیچ داوایه‌كی مام جه‌لالی ره‌تنه‌ده‌كرده‌وه، ته‌نانه‌ت سه‌رۆك بارزانی له پێناو مانه‌وه‌ی پۆستی سه‌رۆككۆمار له‌نێو چوارچێوه‌ی بڕیاری كوردستانی و له‌ده‌ستی مام جه‌لالدا، ملی نه‌دایه به‌ر گوشاری سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا و گوشاره ناوچه‌ییه‌كانیش".
هه‌روه‌ها سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان گوتیشی: "مام جه‌لال زۆر په‌رۆش بوو بۆ ته‌بایی، به‌تایبه‌ت ته‌بایی نێوان پارتی و یه‌كێتی، چه‌ند جارێك له‌خۆیم بیستووه، ئه‌گه‌ر رۆژگار بگهڕابا دواوه، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك نه‌مده‌هێشت ناكۆكی بكه‌وێته نێوان من و جه‌نابی بارزانی نه‌مر".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، له‌كاتی واژووكردنی رێككه‌وتنامه‌ی ستراتیژی نێوان پارتی و یه‌كێتی، هه‌ندێك پێیانوابوو خنكانی دیموكراسییه، كه به پێچه‌وانه‌وه به‌ره‌ی ناوخۆی به‌هێزتركرد و پارتی و یه‌كێتی وه‌ك دوو هێزی سه‌ره‌كی عێراق ئێستاش پێویستییان به رێككه‌وتنێكی تازه‌ی هاوبه‌شه، به گوێره‌ی ئه‌م قۆناغه".
له‌باره‌ی پۆستی سهرۆككۆمارهوه، نێچیرڤان بارزانی جه‌ختی له‌وه كرده‌وه، كه مام جه‌لال هێزی به‌و پۆسته به‌خشیبوو، چونكه ببووه هۆكاری ته‌بایی بۆ هه‌موو هێزه عێراقییه‌كان.
له‌باره‌ی دۆخی سیاسی عێراقه‌وه، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان باسی له‌وه كرد، كه بە راستی خەڵکی عێراق زۆر بێزار بووە لە ناکۆکییە سیاسییەکان، چونکە دەزانێت تاکو ناکۆکییەکان بەردەوام بن، خزمەتگوزارییەکان کەمتر دەبن و سه‌قامگيرى و سەروەریش لاواز دەبێت.
دواجار گوتی: "ئێمە کە له‌م ياده‌دا کۆدەبینەوە و یەکتر دەبینین، گفتوگۆ و پێکەوەدانیشتن و گەڕان بە دوای رێککەوتنمان، بەبیر دێتەوە، دڵنیام ئەمڕۆ هەمووتان ئارەزووی گفتوگۆ و نەهێشتنی ناکۆکییەکانن، بۆیە داواتان لێدەکەم ئەم هەستەتان بکەنە دەستپێشخەری و کردار، هیچ دەستپێشخەرییەک بۆ گفتوگۆ و رێککەوتن بە تەنازول و شکست دانەنێن، چونکە ئەوەی گفتوگۆ دەکات و ئەوەی رێکدەکەوێت، هەمیشە براوەیە".